26/09/2020
392 جار خوێنراوەتەوە
میسر.. بۆ شه‌شه‌م رۆژی له‌سه‌ریه‌ك خۆپیشاندان دژی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی سیسی به‌رده‌وامه
په‌یام
بۆ شه‌شه‌م رۆژی له‌سه‌ریه‌ك به‌شێك له شار و شارۆچكه‌كانی میسر رژانه سه‌رشه‌قام و دروشمیان دژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته ده‌وته‌وه و داوای روخانه‌یان ده‌كرد.
له ناوچه جیاوازه‌كانی وڵات، میسریه‌كان له دژی خراپی دۆخی ژیان و روخانی خانووه‌كانیان به ناوی زیاده‌ڕه‌ویه‌وه خۆپیشانانیان درێژه پێدا، له به‌رامبه‌ریشدا پۆلیس رووبه‌ڕوویان بوویه‌وه به پێی زانیاریه‌كان دوو كه‌س كوژراون ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون، هه‌روه‌ها به ده‌یان كه‌سیش ده‌ستگیر كراون.
خۆپیشانده‌ران له شاره‌كانی جیزه و دمیات و سوهاج و زۆرێك له ناوچه و شاره‌كانی دیكه دروشمیان دژی ده‌سه‌لێتی عه‌بدولفه‌تاح سیسی ده‌وته‌وه و داوای رۆیشتنیان ده‌كرد.
به پێی زانیاری هه‌ندێك له میدیاكانی سه‌ر به ده‌سه‌لێتی رژێمی میسر ، پۆلیس ژماره‌یه‌ك كه‌س و چالاكوانی ده‌ستگیر كردووه به تۆمه‌تی هاندانی خه‌ڵك بۆ خۆپیشاندان و داخستنی رێگاكانی ناو قاهیره.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە