26/09/2020
357 جار خوێنراوەتەوە
بۆ داواكردنی مافی مووچه‌خۆران سبه‌ینێ له چه‌ندین ناوچه گردبوونه‌وه‌و ناڕه‌زایی ده‌ستپێده‌كاته‌وه
په‌یام
بڕیاره سبه‌ینێ له زۆرێك له شار‌و شارۆچكه‌كانی سنووری هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، گردبوونه‌وه و ناڕه‌زایی بۆ داواكردنی مافی مووچه‌خۆران و باشكردنی ژیانی هاوڵاتیان ده‌ستپێبكاته‌وه.
گه‌رچی مامۆستایانی ناڕازیی به‌م چالاكییه هه‌ڵده‌ستن، به‌لێم داوا ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان به‌شدار بن و داوای دابینكردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان له حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن.
مامۆستایانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن به‌هۆی ده‌ستگیركردنی مامۆستایان و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی، له سنووری پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك هیچ گردبونه‌وه‌یه‌ك ناكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە