26/09/2020 195 جار خوێنراوەتەوە

داخستنی به‌شی كوردی له‌ هه‌ردوو زانكۆی راپه‌ڕین و چه‌رموو ناڕه‌زایی لێده‌كه‌ویته‌وه‌

په‌یام

ئه‌نجومه‌نی به‌شی زمانی كوردی، له‌ هه‌ردوو زانكۆی راپه‌ڕین و چه‌رموو، ناڕه‌زایی له‌ به‌رامبه‌ر داخستنی به‌شی كوردی ده‌رده‌بڕن كه‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌ردوو زانكۆكه‌كه‌ به‌ نیازن دایبخه‌ن.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه‌، بیانووی داخستنی به‌شی زمانی كوردی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌رچووانی ئه‌و به‌شه‌ هه‌لیكاری پێویستیان ده‌ستنه‌كه‌وتووه‌، بۆیه‌  ئه‌و دوو زانكۆیه‌ بڕیاریانداوه‌ ئه‌و به‌شه‌ دابخه‌ن، چونكه‌ بازاڕی كار پێویستی به‌ ده‌رچووانی به‌شه‌كه‌ نییه‌.

هاوكات ئه‌نجومه‌نی به‌شی زمانی كوردی له‌ هه‌ردوو زانكۆكه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، داخستنی ئه‌و به‌شه‌، بێبه‌ها كردنی زمانی كوردییه‌، كه‌ تا ئێستا به‌ گوێره‌ی پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ زمانێكی زیندوو و پارێزراو له‌ له‌ناوچوون داده‌نرێت.

 ئه‌نجومه‌نی به‌شی زمانی كوردی له‌ هه‌ردوو زانكۆی چه‌رموو و راپه‌ڕین، یاداشتی ناڕه‌زایه‌تیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ كردووه‌، كه‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی گرنگی زیاتر به‌ به‌شه‌كه‌ بده‌ن، دایده‌خه‌ن.

هاوكات بڕیاری داخستنی به‌شه‌كه‌ش، به‌ سه‌ره‌تایه‌كی خراپ ده‌زانن بۆ ده‌ستبردن بۆ پیرۆزییه‌كانی نه‌ته‌وه‌، كه‌ باڵاترینیان، زمانه‌.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر:‌ بڕیاری حكومه‌ت به‌ به‌ستنی ناچاری ماسك له‌ سلێمانیش جێبه‌جێ ده‌كرێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    گه‌رمیان.. مامۆستایان جه‌خت له‌ درێژه‌دان به‌ بایكۆتكردن ده‌كه‌نه‌وه‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ: گه‌ر داهاتی‌ هه‌رێم بخرێته‌ به‌رده‌ستمان گوزه‌رانی‌ خه‌ڵك باشتر ده‌كه‌ن

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ حكومه‌ت ده‌كات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆبوونه‌وه‌ی په‌ڕله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانه‌وه‌؛ سه‌رجه‌م جل‌و به‌رگه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی شه‌قامی سالم لابران

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    یه‌كێتی دوو پۆستی تری له‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زیری په‌روه‌رده‌: هه‌ركات پێویست بكات ده‌رگای قوتابخانه‌كان داده‌خه‌ین

سەرەتا