26/09/2020 443 جار خوێنراوەتەوە

لوبنان.. موستەفا ئەدیب لە ئەرکی پێکھێنانی حکومەت كشایه‌وه‌

په‌یام

موستەفا ئەدیب، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی لوبنان، بەهۆی بێ ئەنجامبوونی کارەکانی کە سێ هەفتەی خایاند، ئەرکەکەی رادەستکردەوە.

ئەدیب کە بە پشتیوانی پارتە سیاسیەکانی موسوڵمان و مەسیحیەکان لە ٣١ی ئابدا ئەرکی پێکهێنانی حکوومەتی وەرگرت، دوێنێ ئەنجامی کارەکانی کە چەند هەفتەیەکە درێژەی هەیە بۆ پێکهێنانی حکوومەتی تەکنۆکرات لەگەڵ سەرکۆماری وڵاتەکەی میشێل عەون بەشکرد و، ئەمڕۆش سەرلەنوێ سەردانی کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری بەعبەدا-ی کردەوە.

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکۆمار، موستەفا ئەدیب لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە کرد کارەکانی بۆ پێکهێنانی حکوومەتێک کە تەواو لە تەکنۆکراتەکان پێکبێت لە لایەن گرووپە سیاسییەکانەوە پێشوازی لێنەکراوە، لەبەرئەوە وازی لە ئەرکەکەی هێناوە.

ئەدیب بە وتنی ''خوا لوبنان و لوبنانيیەکان بپارێزێت'' کۆتایی بە لێدوانە رۆژنامەوانییەکەی هێنا.

لە روونکردنەوەیەکیشدا کە لە لایەن کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمارەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە دوای ئەوەی موستەفا ئەدیب ئەو ئاستەنگ و بەربەستانەی بەشکرد کە لە کاتی بەڕێوەبردنی کارەکانیدا بۆ پێکهێنانی حکوومەت هاتوونەتە سەر رێگای، بە سەرکۆماری راگەیاندووە کە ئەرکەکەی وازلێهێناوە.

سەرکۆماریش بەپێی دەستوور هەنگاوی پێویست دەگرێتەبەر لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئافاد: بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌م به‌یانییه‌ بێ زیان بووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ٥٠%ـی کێڵگەی گازی پارسمان چاککردوەتەوە و بۆ زستان تەواو دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ سزاكانی ئه‌مریكا چوونه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌؛ كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی ئێران خرانه‌ لیستی ڕه‌شه‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سبه‌ی پزیشكیان به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێده‌كه‌وێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هاتووچۆی کەشتییەکان لە هورمز بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    چەندین تەقینەوە لە سەربازگەیەکی سوپای سووریا ڕووی دا و چوار کەس برینداربوون

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئاماده‌كاریمان بۆ جه‌نگێكی درێژخایه‌ن كردووه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی باڵای ئێران داوای هێوركردنەوەی وتارەكان دەكات

سەرەتا