26/09/2020
990 جار خوێنراوەتەوە
سبه‌ینێ خۆپیشاندن و ناڕه‌زایی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كاته‌وه
په‌یام
سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 27ی ئه‌یلولی 2020 یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی خوێندنی ئه‌مساڵی قوتابیانی هه‌رێمی كوردستانه كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه دیاریكراوه، هاوكات به‌شێكی زۆری مامۆستایان له شاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و پشده‌ر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌ده‌ن و بایكۆتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن ده‌كه‌ن.
چین و توێژه جیاوازه‌كان له ناویشیاندا به‌تایبه‌ت مامۆستایانی شار و شارۆچكه جیاوازه‌كان بڕیاریان داوه سبه‌ینێ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان زه‌نگی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن لێبده‌ن.
مامۆستایه‌ك تایبه‌ت به په‌یام ڕایگه‌یاند، ئێمه نامانه‌وێ به‌م شێوه‌یه خوێندنی ئه‌مساڵ ده‌ستپێبكاته‌وه، وا ده‌گه‌ینه مانگی 10، كه‌چی هێشتا مووچه‌ی مانگی چوارمان وه‌رنه‌گرتووه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ڕایگه‌یاندووه، هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی مانگی چواری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت، ئه‌و مامۆستایه رایگه‌یاند، ناڕه‌زایی ئێمه ته‌نها مووچه نییه، مووچه به‌شێكیه‌تی، به‌ڵام خوێندنی ئۆنلاین و ئاماده‌كاری نه‌كردنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ ئه‌و سیسته‌مه و به بیانوو گرتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و بێباكی وه‌زاره‌ت له ئاست داواكارییه‌كانی مامۆستایان و داهاتووی قوتابییان كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ ده‌بێت.
لای خۆشیانه‌وه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه ئاماده‌ییه‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌ی پشده‌ر ڕایانگه‌یاند، پڕۆسه‌ی خوێندن هه‌ڵده‌په‌سێرین تا (10ی تشرینی یه‌كه‌می 2020).
هاوكات ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕاپەڕین و نوێنەری بەشێك لە مامۆستایانی ناڕازی و نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژو بەشێك لەفەرمانبەران ڕایانگه‌یاند، لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان بەردەوام دەبن تا ئەوكاتەی وەڵامی داواكاریەكانیان دەدرێتەوە.
پێشتریش قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كانی شاری كه‌لار هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكردنی پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵیان كرد و ڕاگه‌یه‌نراوێكیان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كرد كه ئه‌م خاڵانه‌ی له‌خۆ گرتبوو:
١- پێدانی مووچەی تەواو بەبێ لێبڕین و دەستکاری کردن هەموو ٣٠ ڕۆژ جارێک.
٢- خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین ڕەتدەکەینەوە، چونکە پێمان وایە سەرکەوتوو نابێت و نابێتە بەدیلی خوێندنی ناو پۆل و قوتابخانە و خوێندنگاکان.
٣- ئەگەر وەڵامی داوا ڕەوەکانمان نەدرێتەوە ڕۆژی ٢٧ ی مانگ کەیەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە دەیکەین بەسەرەتای بایکۆت و ناڕەزایەتی ئێمەش وەکو توێژیکی ماندوو هاوڕای شەقام و ناڕەزایەتیەکان دەبین.
٤- مۆڵەت دەدەین بەحکومەت و وەزارەتی پەروەردە تا بەرواری ١٠-١٠-٢٠٢٠ بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانمان ، ئەمە داواکاری ئێمەیە ، داواکاری مەدەنیانە و ئاشتییانە و لە ئەگەری وەڵام نەدانەوەی حکومەت بایکۆت بەردەوام دەکەین لەسەرجەم ئامادەییەکانی سنوری پەروەردەی کەلار کە ناوەندی ئیدارەی گەرمیانە.
سبه‌ی یه‌كشه‌ممه بڕیار وایه له زۆرینه‌ی شاره‌كانی هه‌رێم خۆپیشاندان و ناڕه‌یه‌تی مامۆستایان و به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران به‌رێوه‌بچێت و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ به‌م شێوه‌یه هه‌ڵپه‌سێرن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە