25/09/2020 785 جار خوێنراوەتەوە

دوو وڵاتی دیكە بڕیاری ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسڕائیل دەدەن

په‌یام

دوو وڵاتی دیكە لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا بڕیاری ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ قەوارەی ئیسڕائیل دەدەن.

ڕۆژنامەی (مەعاریف)ی قەوارەی ئیسڕائیل ڕایگەیاند: هەریەك لە سودان و عومان لەماوەی هەفتەی داهاتوودا پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسڕائیل ئاسایی دەكەنەوە.

لە ڕاپۆرتێكیدا، ڕۆژنامەی مەعاریف نووسیویەتی: بە ئامانجی ڕاگەیاندنی ئاشتی لە هەفتەی داهاتوودا، سودان و عومان بەنێوەندگیری ئەمریكا لەگەڵ ئیسڕائیل لە گفتوگۆی چڕدان.

ڕۆژنامەكە نووسیویەتی: هەفتەی داهاتوو ڕاگەیەندراوی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی ئیسڕائیل و عومان ئاشكرا دەكرێت، ئەگەر كێشەیەكی تەكنیكی هاتە پێشەوە ئەوە بۆ هەفتەی دواتر دوا دەخرێت.

لەبارەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی تەلئەبیب و خوڕتومیشەوە، مەعاریف دەڵێ: ئەو بابەتە بۆ دوای پێكهێنانی پەڕلەمان و حكومەتی سودان دواخراوە.

تائێستا هیچ ڕەتكردنەوە، یان پشتڕاستكردنەوەیەكی هەواڵەكەی مەعاریف لەلایەن سەڵتەنەتی عومان و سودانەوە ڕانەگەیەندراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌مریكا ناته‌واوه‌

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرەڕای ئاگربەست، باشووری لوبنان بۆردومان ده‌كرێت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەکگرتووەکان: قەیرانی برسێتی ڕووی له‌ كه‌ناری رۆژاوا كردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوواین پێشهاتی جه‌نگی یه‌مه‌ن.. 40 كه‌س له‌ سه‌ربازگه‌یه‌كدا كوژران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: زۆرینەی مووشەکی حوسییەکان لە سعودیە خراونەتە خوارەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا هۆشداری ده‌داته‌ هاووڵاتیانی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هه‌ڵه‌ی نوێ باجی قورستر و وێرانكه‌رتر ده‌بێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    غەززە.. ڕووفاتی 75 كەس دوای دەرهێنانەوەیان بەخاك سپێردران

سەرەتا