25/09/2020 543 جار خوێنراوەتەوە

پۆلیسی ئیسڕائیل نه‌یهێشت هاووڵاتیانی فەڵەستین نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەقسا بكەن

په‌یام

پۆلیسی قەوارەی ئیسڕائیل بە پاساوی ڕێوشوێنەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ڕێگەی بە هاووڵاتیانی فەڵەستینی دەرەوەی ناوەندی شاری قودس نەدا نوێژی هەیینی لە مزگەوتی ئەقسا بكەن.

پۆلیس پاساوی بۆ ئەو ڕەفتارەیشی بە بنەبڕكردنی پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا هێنایەوە كە ڕێگە لە هاووڵاتیان دەگرێت لە یەك كیلۆمەتر زیاتر لە ماڵەكانی خۆیان دور بكەونەوە.

شایەتحاڵان دەگێڕنەوە كە پۆلیسی بەردەم دەرگا دەرەكییەكانی مزگەوتی ئەقسا سەرپێچییان بۆ ئەو هاووڵاتیانە نووسیوە كە لە دەرەوەی ناوەندی قودس كە (بەلدەی قەدیمە)ی پێ دەوترێت، هاتوون.

لای خۆیەوە فەرمانگەی ئەوقافی ئیسلامی لە قودس ڕایگەیاند: تەنها 1200 فەڵەستینی توانیویانە نوێژی هەیینی لە مزگەوتی ئەقسادا ئەنجام بدەن.

فەرمانگەی ئەوقافی ئیسلامی وتیشی: ئەو نوێژخوێنانەی پۆلیس ڕێی پێ داون بێتە ئەقساوە تەنها دانیشتووانی بەلدەی قەدیمەی قودس بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبه‌ی پزیشكیان به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێده‌كه‌وێت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاتووچۆی کەشتییەکان لە هورمز بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    چەندین تەقینەوە لە سەربازگەیەکی سوپای سووریا ڕووی دا و چوار کەس برینداربوون

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئاماده‌كاریمان بۆ جه‌نگێكی درێژخایه‌ن كردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی باڵای ئێران داوای هێوركردنەوەی وتارەكان دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    قودس.. 100 جولەكەی ئۆردوگانشین هەڵیانكوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەناری خۆراوا... تەقە کرا و ئیسرائیلییەک کوژرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    قالیباف: تا مه‌رجه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێن گه‌رووی هورمز ناكه‌ینه‌وه‌

سەرەتا