25/09/2020
348 جار خوێنراوەتەوە
نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهاندا
پهیام
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٤٢ دۆلار و ٢٤ سەنت و رۆژەکەی بە ٤١ دۆلار و ٩٤ سەنت تەواو کرد.
کاتژمێر ٠٨:٥٥ی بەیانی ئەمڕۆ نرخەکان بەڕێژەی سەدا ٠.٣٥ بەرزبوونەوەیان بەخۆوەبینی و گەیشتە ٤٢ دۆلار و نۆ سەنت لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە ٤٠ دۆلار و ٤٧ سەنت فرۆشرا.
راگەیاندنی رێککەوتنی نێوان وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ستێڤن منوچین و سەرۆکی کۆنگرێس، نانسی پێڵۆسی لەسەر دووبارە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی تایبەت بە پاکێجی بووژانەوەی دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، کاریگەری ئەرێنی لەسەر نرخی نەوت دروست کردوە.
لە بەرامبەردا زیادبوونی رێژەی بێکاری لە ئەمریکا و نیگەرانییە نێودەوڵەتییەکان لە شەپۆلی دووەمی پەتای کۆرۆنا رێگرە لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت.
هەروەها کەوتنەوەکاری بەندەر و پاڵاوگاکانی لیبیا وای کردوە لە بازاڕەکاندا نەوت زیاتر ببێت و ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی نرخەکان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە