24/09/2020
358 جار خوێنراوەتەوە
حکوومەتی هەرێم لێدوانه‌كانی وه‌زیری دارایی عێراق له باره‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت ره‌تده‌كاته‌وه
په‌یام
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لێدوانه‌كانی وه‌زیری دارایی لە حکوومەتی فیدڕالی له باره‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت ره‌تده‌كاته‌وه و رایگەیاند، ئەم پڕوپاگەندانە بێ بنه‌ما و بێ به‌ڵگه‌ی سەلمێنەرن.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی لێدوانێکی وەزیری دارایی لە حکوومەتی فیدڕالی، عەلی عەللاوی کە بە ئاژانسی "S&P Global Platts"ی راگەیاندبوو، "هەرێمی کوردستان بووەتە سەرچاوەی بەقاچاخبردنی نەوت و بەرهەمهێنانی نەوتی زیادە" راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دراوە کە ژماره‌كانی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و هەناردەکردنی لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەشێوەیەکی سەربەخۆ له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی دیلۆیت وردبینیان بۆ ده‌كرێت و بۆ رای گشتی بڵاودەکرێنەوە.
ئەوەش خراوەتەوە راستتر ئه‌وه‌یه، كه ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی هه‌مان رێکكاری حكوومه‌تی هه‌رێم بگرێته‌به‌ر، به واتای ئه‌وه‌ی كه رێگه بدات به‌وردبینی و بڵاوكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی نه‌وتی بەرهەمهێنراو و بەکارهێنراو لەگەڵ ئەو بڕەی هەناردەی دەکات، ئه‌مه‌ش له پێناو شه‌فافییه‌ت و به‌ر‌پرسیارێتی زیاتر له كه‌رتی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی عێراق دا.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئەوە ئاشکرا کراوە کە دوای رێككه‌وتنی ئۆپێک، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مهێنانی كه‌مكردووه‌ته‌وه و ژمارەکانی بەرهەمهێنانی لەبڕی شایستەیی کەمتریشە بەراورد بە بەشەکانی دیکەی.
راشیگەیاندووە کە حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌سه‌ر بنه‌مای مافه ده‌ستوورییه‌كان و به‌رده‌وام ده‌بێت له مامه‌ڵه‌كردن به به‌رپرسیارێتییه‌وه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به کارەکانی لە بواری نه‌وت و غازدا.
له كۆتایی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان هاتووە: "ئەم روونكردنه‌وه‌یه‌مان له چوارچێوه‌ی گفتوگۆیه‌كی گشتگیری نێوان نێوانماندایە، كه ئامانج لێی بەدیهێنانی متمانەیە له په‌یوه‌ندییه‌كانماندا، هه‌روه‌ها دڵنیایی و رێزگرتن له ئه‌رک و مافه‌كانی هه‌ردوولا به گوێره‌ی ده‌ستوور".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە