23/09/2020
398 جار خوێنراوەتەوە
روحانی: ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران چووه‌ته ناو جه‌نگی ئابوورییه‌وه
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند، ئه‌مریكا به به‌كارهێنانی ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌ك دۆلار، سیسته‌می بانكی و كۆمپانیا فره‌ده‌وڵه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ ئێران چووه‌ته ناو جه‌نگی ئابوورییه‌وه.
حەسەن روحانی دوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی ره‌خنه‌ی له سزا نوێكانی ئه‌مریكا گرت بۆسه‌ر ئێران و وتی: "ئامانجی ئێران ئه‌وه‌یه ته‌واوی كه‌ناڵه ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا دابخات. هه‌رچه‌ند له ١٩٨٠ه‌وه گه‌مارۆی ئابووریمان له‌سه‌ره، به‌ڵام جه‌نگی ئابووری له دژی ئێمه له ٢٠١٨ ده‌ستی پێ كرد. هه‌رچه‌ند ده‌گوترێ سزا، به‌ڵام ئه‌مه جه‌نگی ئابوورییه. ئه‌مریكا به به‌كارهێنانی ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌ك دۆلار، سیسته‌می بانكی و كۆمپانیا فره ده‌وڵه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ ئێران چووه‌ته ناو جه‌نگی ئابوورییه‌وه".
سه‌ركۆماری ئێران به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌وه‌ی سزاكان له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێندرێنه‌وه، وتی: "ئه‌مریكا دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وتی كه كۆتایی به رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی هێناوه، به‌ڵام رێككه‌وتننامه‌كه دژی ئه‌و وه‌ستایه‌وه و له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ریسوا بوو. ئه‌مه سه‌ركه‌وتنی ئێرانه.
حەسەن روحانی مامه‌ڵه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێرانی به سیاسه‌تی سه‌دام چواند و وتی: "له جه‌نگی ئێران-عێراقدا له ١٩٨٠-١٩٨٨ سه‌رۆكی لادراوی عێراق، سه‌دام حوسێن لێكدانه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ی كرد و ئێستاش ئه‌مریكا به په‌نابردنه به‌ر جه‌نگی ئابووری دژی ئێران هه‌مان هه‌ڵه ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە