22/09/2020
534 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: دۆسییه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی دانه‌خراوه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند دۆسییه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی دانه‌خراوه و ئه‌مریكا به‌و كاره‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی كردوه و باجه‌كه‌ی ده‌دات.
محه‌مه‌د جواد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لێدوانێكدا ئاشكرایكرد دۆسییه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران دانه‌خراوه و ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه شایسته‌ی لێخۆشبون نییه.
زه‌ریف ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكرد كوشتنی قاسم سوله‌یمانی به فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بووه و هه‌ڕه‌شه له كه‌س ناكه‌ین، به‌ڵام ئه‌و دۆسییه‌یه هێشتا دانه‌خراوه و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
زه‌ریف وتیشی رۆژێك پاش كوشتنی سوله‌یمانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه كه كۆمه‌ڵێك كه‌س به‌هۆی به كوشتنی سوله‌یمانی خۆشحاڵن و سه‌ما ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا له عێراق به هه‌زاران كه‌س خۆپیشاندانیان له دژی ئه‌و كاره‌ی ئه‌مریكا ئه‌نجامدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە