22/09/2020
391 جار خوێنراوەتەوە
فراكسیۆنی كۆمهڵ سهردانی فراكسیۆنی یهكگرتوو دهكات
فراکسیۆنی کۆمەڵ بەمەبەستی دەبڕینی پشتیوانیی بۆیان، سەردانی فراکسیۆنی یەکگرتوویان لە پەرلەمانی کوردستان کرد.
عهبدولستار مهجید، سهرۆكی فراكسیۆنی كۆمهڵ رایگهیاند، ڕۆژی ڕابردوو پارتی تاکلایەنە ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی لەگەڵ یەکگرتوو هەڵوەشاندەوە بە پاساوی ئەوەی پەرلەمانتارەکانیان واژۆیان بۆ پرساندن لە سەرۆکی حکومەت کردووە.
راشیگهیاند، لەو سەردانەماندا دوای دەربڕین و دووپاتکردنەوەی پشتیوانیی کۆمەڵ و فراکسیۆنەکەی بۆ برایانمان لەیەکگرتووی ئیسلامیی و فراکسیۆنەکەی تەئکیدمان لەوە کردەوە کە دڵنیابن لەوەی هێزی سیاسیی لەژێر فشار و چاوسورکردنەوەی دەسەڵاتدا گەورە دەبێ.
سهرۆكی فراكسیۆنی كۆمهڵ دهشڵێت، هەروەک پێشمان وایە ئەم دەسەڵاتە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو دیکتاتۆریییەت دەڕوات تا ئاستی دروستکردنی دەسەڵاتێکی پۆلیسی و هەواڵگریی لەگەڵ هەموو ئەواتەشدا ترسی لە واژۆیەکیش هەیە کە پەرلەمانتارێک کردویەتی تا سەرۆکی حکومەت بێتە بەردەم ئەو پەرلەمانەی کە حزبەکەی زۆرینەیە تیایدا !
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە