22/09/2020
1863 جار خوێنراوەتەوە
كه‌شتییه‌ك بارێك به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌گوازێته‌وه
په‌یام
كه‌شتییه‌ك له نه‌رویجه‌وه 12 بۆری گه‌وره به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌گوازێته‌وه بۆ به‌نگلادیش.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای نۆكه‌ندی سوێس رایگه‌یاند، كه‌شتییه‌كی نه‌رویجی به نۆكه‌ندی سوێسدا تێپه‌ڕیوه كه بارێكی جیاوازی پێبووه.
فه‌ریق ئوسامه ره‌بیع، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای نۆكه‌ندی سوێس رایگه‌یاند، كه‌شتییه‌ك له نه‌رویجه‌وه بارێكی زه‌به‌لاحی بۆری پێبووه، له‌بری هه‌ڵگرتنی به‌دوای خۆیدا رایكێشاوه‌و به ده‌ریاو به گه‌رووه‌كاندا تێپه‌ڕیوه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نۆكه‌نده میسرییه‌كه ووتیشی، كه‌شتییه‌كه له نه‌رویجه‌وه هاتبوو، 12 بۆری قه‌باره جیاوازه به‌دوای خۆیدا راكێشاوه، به‌ڵام بۆرییه‌كانی به‌دوای خۆ‌یا به ده‌ریاو گه‌رووه‌كاندا راكێشاوه نه‌ك سه‌ری خستبێت.
ووتیشی، بۆرییه‌كان 6 دانه‌یان درێژی 620 مه‌تر بووه‌و 6دانه‌كه‌ی تری درێژییه‌كه‌ی 500 مه‌تر بووه‌و تیره‌كه‌شی 2.3 مه‌تر بووه، ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری بۆرییه‌كه به‌ستراوه‌ته‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی ئاوی تێنه‌چێت، به زنجیرێكی ئه‌ستور به كه‌شتییه‌كه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه‌و كه‌شتییه‌كه به‌دوای خۆ‌یا رایكێشاوه له نه‌رویجه‌وه تاوه‌كو به‌نگلادیش.
ووتیشی، بۆرییه‌كان چه‌ندجارێك له ناوه‌راتیاندا به‌یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رش‌و بڵاونه‌بنه‌وه‌و تۆكمه‌بن.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نۆكه‌ندی سوێش رونیشیكرده‌وه، ئه‌وه یه‌كه‌مین جاره له‌مێژوودا بارێك به‌و شێوازه بگوازرێته‌وه، نه‌كه‌مین جاره بارێكی له‌و شێوه‌یه به نۆكه‌ندی سوێس تێبپه‌ڕێت.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه، ئه‌ركان جاف
سه‌رچاوه، میدیا میسرییه‌كان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە