21/09/2020
586 جار خوێنراوەتەوە
مه‌ڵبه‌ندی ڕانیه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كرد
په‌یام
له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌گه‌ڵ مه‌ڵه‌به‌ندی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه و باسیان له دۆخی ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستان كرد و جه‌ختیان له پێویستی یه‌ك ده‌نگی كرد بۆ باشكردنی دۆخی هاوڵاتیان.
ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی پێنجی ڕانیه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، كه پێكهاتبوون له به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندو شاندێكی یاوه‌ری، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 24 ی ڕاپه‌ڕینی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیان كرد‌و له‌لایه‌ن لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 24 رێكخستنی ڕاپه‌ڕین و جێگرانی مه‌ڵبه‌ندو ئه‌ندامانی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌كانی مه‌ڵبه‌نده‌وه به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 5ی ڕانیه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی پیرۆزبایی له به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 24ی یه‌كێتی كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربونی وه‌ك لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند و جه‌ختیشیان كرده‌وه له یه‌ك ده‌نگی سیاسی له‌نێوان هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی سنوری ڕاپه‌ڕین، باسیشیان له دۆخ و گوزه‌رانی هاوڵاتیان له كوردستان به‌گشتی و ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌رین به‌تایبه‌ت كرد، به پێویستیشیانزانی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ئاوڕی جددی له گوزه‌رانی خه‌ڵك بده‌نه‌وه‌و ده‌ستی خزمه‌تگوزاری بۆ ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌رین درێژ بكه‌ن.
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی، سوپاسی سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی رانیه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرد و سه‌رجه‌م هه‌ڵوێسته نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كۆمه‌لی ئیسلامی به‌رز نرخاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە