21/09/2020 509 جار خوێنراوەتەوە

عێراق 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێم دابیندەكات و هەر بەرمیلێكیشی به‌ 31 هه‌زارو 500 دیناره‌

په‌یام

حكومەتی عێراق 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان دابیندەكات و بۆ هەر بەرمیلێكیش تەنها 31.500 دینار لە هاونیشتیمانیان وەردەگیرێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ غالب محەمەد پەرلەمانتار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی "پاش هەوڵدان بۆ دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان لە ١٢-٨-٢٠٢٠ بە نوسراو داوامكرد و هەروەها بە تەلەفون لە سەر خەتبووین، خۆشبەختانە ئەمڕۆ لەگەڵ كه‌ریم خه‌تاب وەكیل وەزیری نەوت له‌باره‌ی دابەشكردنی بەرهەمەنەوتیەكان لە عیراقدا كوبونەوەمان ئەنجامدا و بریاردرا بە هەناردەكردنی (٥٠) ملیون ليتر نەوتی سپی بۆ شەش ناوچە لە هەرێمی كوردستان".

غالب محەمەد راشیگه‌یاند: "لەسەر نوسراوی بەندەو لە هەفتەی داهاتوو فەرمانەكەی دەردەچێت بەنرخی حكومی كە دەكاتە (١٥٠) دینار عیراقی بۆ هەر لیترێك، گەر بەرمیلێكی نەوت (٢١٠) لیتر بێت، ئەوە بۆ هەر بەرمیلیك دەكاتە (31.500) دینار عیراقی".

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی "هیوادارم ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ هەمووی بگاتە دەست هاوڵاتیان بەو نرخە و گۆڕانكاری لەنرخەكەیدا نەكرێت لە پێناو كۆمپانیاكانیان، گەر لەوە گرانتر بێت وەزارەتی نەوتی عیراقی لێ ئاگادار دەكەینەوە و رێكاری یاسایی دەگرینە بەر بۆ پار و ئەمساڵیش".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت: عێراق ڕێگره‌ له‌ داڕمانی قورسی به‌های تمه‌نی ئێرانی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

سەرەتا