21/09/2020 399 جار خوێنراوەتەوە

كه‌می ڤیتامین E و نیشانه‌كانی

په‌یام

ڤیتامین E له‌ کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و ڤیتامینانه‌یه‌ که‌ له‌ چه‌وری دا ده‌تۆێنه‌وه‌ و کۆمه‌ڵێک تایبه‌تدمه‌نی دژه‌ ئۆکسانی هه‌یه‌ و زۆر گرنگه‌ بۆ کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و مێشک و ده‌مار.

گرنگترین نیشانه‌کانی :

1- بێهێزی و گرژبوونی ماسولکه‌کان.
2- سڕ بوونی ده‌ست و قاچ و هه‌ست کردن به‌ مێروله‌کردنی ده‌ست و قاچ.
3- نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و که‌م خوێنی.
4- که‌می به‌رگری له‌ش و زوو نه‌خۆش که‌وتن.
5- دابه‌زینی ئاستی بینین.
6- هه‌ست کردن به‌ هیلاکی و زوو ماندووبوون.
7- وشک بوونه‌وه‌ی پێست و وه‌رینی مووه‌کانی قژ.
8- زیاد بوونی ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ و کێشه‌کانی نه‌زۆکی.

گرنگترین سه‌رچاوه‌کانی خۆراک:

1-زه‌یتی زه‌ییتون و گوڵه‌به‌رۆژه‌
2-چه‌ره‌س
3-سه‌وزه‌ گه‌ڵا تۆخه‌کان
4-دانه‌وێڵه‌ ته‌واوه‌کان
5-کیوی و مانگۆ و هێلکه‌

هۆکاره‌کانی که‌می ڤیتامی: E

1-هه‌ندی نه‌خۆشی بۆماوه‌یی .
2-هه‌و کردنی درێژخایه‌نی په‌نکریاس.
3-به‌کیس بوونی په‌نکریاس.
4-مناڵی ناکام و ئه‌و مناڵانه‌ی کێشیان که‌مه‌ کاتی له‌ دایک بوون.

ئاماده‌کردنی
دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک
ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    سیستمێکی دابەشکردنی گەرمی له‌ دیاربه‌كر دۆزراوه‌ته‌وه‌ تەمەنی ١٨ سەدەیە

  • پێش 3 هەفتە

    چۆن بزانم مناڵەکەم ڕێژه‌ی مادده‌ی ئاسنی کەمە؟

  • 22/09/2020

    كه‌شتییه‌ك بارێك به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌گوازێته‌وه‌

  • 21/09/2020

    كه‌می ڤیتامین E و نیشانه‌كانی

  • 16/09/2020

    سماق؛ گرنگترین سوودە تەندروستیەکانی

  • 27/08/2020

    چۆن له‌ زمانی جه‌سته‌ تێ بگه‌ین؟

  • 26/08/2020

    شمڵی چۆن یارمه‌تی به‌رزبوونه‌وه‌ی كێش ده‌دات؟

  • 23/08/2020

    بۆ چێشتلێنان رۆنی ئاژه‌ڵ باشتره‌ یان زه‌یتی ڕووه‌کی؟

سەرەتا