17/09/2020
716 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستا عه‌لی باپیر: هه‌ندێك له حزبه عه‌لمانییه‌كان خه‌ڵك به‌لاڕێدا ده‌به‌ن
مامۆستا عه‌لی باپیر: هه‌ندێك له حیزبه عه‌لمانییه‌كان به‌ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه خه‌ڵك به‌ره‌و ئیلحاد به‌رن.
ئه‌مڕۆ، پێنچشه‌ممه، مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، ئاماده‌ی مه‌ڕاسیمی كۆتاییهاتنی خوێندنه‌وه‌ی كتێبی: (ئیمان‌و ئیلحاد) بوو، كه سه‌نته‌ری نووری حیكمه بۆ ژماره‌یه‌ك له گه‌نج‌و لاوی شاری هه‌ولێرو ده‌ورووبه‌ر، ئاماده‌ی كردبوو.
له‌و میانه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر وتارێكی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد‌و ڕایگه‌یاند: كه هه‌ندێ لایه‌نی سیاسیی هه‌ن، كه به‌ڕه‌سمیی بره‌و به‌فیكری ئیلحادو نكووڵیی كردن له بوونی خوا ده‌ده‌ن‌و، كارئاسانیی‌و كتێب‌و بڵاوكراوه‌یان بۆ چاپ ده‌كه‌ن به‌ناوی خوازراو و له بنكه‌و باره‌گاكانی خۆیان موحازه‌ره‌و وتار له‌وباره‌یه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا مامۆستا عه‌لی باپیر ڕایگه‌یاند: هه‌ندێك له حیزبه عه‌لمانییه‌كان به‌ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه خه‌ڵك به‌ره‌و ئیلحاد به‌رن‌و، ڕاشیگه‌یاند: كه ئه‌ركی ئێمه‌و هه‌موو مسوڵمانێكه كه ڕووبه‌ڕووی فیكره‌ی ئیلحاد ببینه‌وه‌و، داكۆكیی له‌سه‌ر ئیمان‌و ئیسلام بكه‌ین‌و وه‌ك خۆی بڵاوی بكه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها مامۆستا عه‌لی باپیر باسی هێزی ده‌سته‌ڵاتی كرد كه هه‌ر ده‌سته‌ڵاتێك له‌سه‌ر حوكم بێت، بره‌و به‌و فیكره‌یه ده‌دات كه خۆی هه‌یه‌تی، وه‌ك وڵاتی ئه‌مه‌ریكا كه هه‌ژموونی خۆی له‌سه‌ر وڵاتان ده‌چه‌سپێنێ‌و، حوكمڕانه‌كانی خۆشمان زۆر پێیانه‌وه سه‌رسامن‌و دژی دین‌و كلتووری خه‌لك‌و جه‌ماوه‌ری خۆیان هه‌نگاو ده‌نێن، بۆیه له‌سه‌ر هه‌موولایه‌ك پێوسته خۆی به‌زانست‌و زانیاریی ئیسلامیی پڕچه‌ك بكات‌و ڕووبه‌ڕووی هه‌ر فیكره‌یه‌ك ببێته‌وه كه دژی ئیسلام بوه‌ستێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە