16/09/2020 1080 جار خوێنراوەتەوە

سماق؛ گرنگترین سوودە تەندروستیەکانی

په‌یام

ترشی سماق بەدەر وەک بەهاراتێک بەکار دێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هیندستان و تام و چێژێکی تایبەت دەدات بە زۆرخواردن ، لە کوردستان بە تایبەت لەگەڵ ترۆزی و کالیار دەخورێت و دەکرێتە ناو زەڵاتە و دۆ و چەندین خواردنی ترەوە ، بەڵام کۆمەڵێک سوودی تەندروستی هەیە کە گرنگترینیان ئەمانەن.

1- دژە ئۆکسانێکی زۆر بەهێزە و هەوکردن کەم دەکاتەوە :
- پارێزگاری لە ( DNA ) خانەکان دەکات بە تایبەت خانەکانی جگەر و کۆڵۆن .
- دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی .

2- کۆلاجینی ناو لەش‌زیاد دەکات و یارمەتی پاراستنی تەندروستی پێست و جومگە و ئێسک دەدات.

3- پاراستنی تەندروستی دڵ و بۆریەکانی خوێن دەدات لەگەڵ کەمکردنەوەی ئەگەری جەڵتە و بەرزکردنەوەی کۆلستڕۆڵی باش و دابەزاندنی کۆلستڕۆڵی خراپ.

4- یارمەتی دانی خۆپاراستن لە کێشەکانی کۆئەندامی هەناسە وەک گیرانی لووت و پەتا و هەڵامەت و ئەنفلەوانزا و هەوکردنی سیەکان.

5- یارمەتی پڕۆسەی هەرس کردنی خۆراک و کەمکردنەوەی کێشەکانی کۆئەندامی هەرس و گەددە.

6- کۆمەڵێک سوودی تری هەیە کە لە توێژینەوە زانستیەکان دەرکەوتووە لە سەر ئاژەڵ بەڵام جارێ لێکۆڵینەوەی زیاتر پێویستە تا بزانرێت هەمان کەڵکی هەیه بۆ مرۆڤ وەک یارمەتی دانی توانەوەی بەردی گورچیلە ، هەوکردنی گوێ و کۆنتڕۆڵ کردنی شەکرە و دابەزاندنی کێش و سەوەفان و نەخۆشیەکانی تری جومگەکان.

 

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک
ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەشتییە تایلەندییەی لە هورمز بە ئامانج گیرا بووەتە جێی یاریی منداڵان

  • پێش 2 هەفتە

    خواست لەسەر سەهۆڵی ژاپۆنی لە چێشتخانە گرانبەهاكانی جیهان زیاد بووە

  • پێش 2 هەفتە

    هەڵۆیەك لە پێشانگەی ئەبووزەبی بە زیاترلە 400 هەزار دۆلار فرۆشرا

  • پێش 4 هەفتە

    نزیکەى نۆ هەزار بەساڵاچوو لە كۆریای باشوور تەمەنیان لە سەرووى 100 ساڵەوەیە

  • پێش 4 هەفتە

    لە ئەڵمانیا بەهۆى گەرماوە 14 هەزار گیانلەدەستدان لە چوار مانگدا تۆمار كراون

  • 14/08/2026

    بەلجیكا.. لەژێر دیوارێكدا گەنجینەیەكی زێڕ بە بەهای نزیكەی 9 ملیۆن یۆرۆ دۆزرایەوە

  • 09/08/2026

    لەکاتى نەشتەرگەرییەکدا لە یابان بومەلەرزەیەک ڕوویداو پزیشکەکان نەخۆشەکە جێناهێڵن

  • 09/08/2026

    باكووری كوردستان.. پشیلەی وان ساڵانە هەزاران گەشتیار بۆ شاری وان ڕادەكێشێت

سەرەتا