16/09/2020 720 جار خوێنراوەتەوە

بەپەلە.. یاریزانێکی دیکەی ڕیاڵ مەدرید دەچێتە پرێمەرلیگ

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی تۆتینهامی لەندەنی بە کۆمەڵێک مەرجی قورس و لە بەرانبەر 30 ملیۆن یۆرۆدا توانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕازی بکات سێرجیۆ ڕیگیلۆنی بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

ڕۆژنامەی سکای سپۆڕتسی بەڕیتانی ئاشکرای دەکات، یانەی تۆتینهام بە 30 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی سێرجیۆ ریگیلۆنی بەرگریکاری چەپی یانەی ڕیاڵ مەدرید تەواو نزیک بۆتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی یانەی مانچستەر یونایتد لە گفتوگۆی گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە پاشەکشەی کردبوو.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، بەرپرسانی سپێرز ئامادەییان نیشانداوە مەرجەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گرێبەستەکەدا قبوڵ بکەن، قورسترین مەرجیش کڕینیەوەی یاریزانەکەیە لە داهاتوودا لە لایەن یانە شاهانەییەکەوە بە 45 ملیۆن یۆرۆ، ئەمە جگە لەوەی ڕیاڵ دەتوانێت لە فرۆشتنی ڕیگیلۆنی لە داهاتوودا قسەی خۆی هەبێت.

ڕیگیلۆنی 23 ساڵ وەرزی ڕابردوو بە خواستن یاری بۆ یانەی ئیشبیلیەی ئیسپانی کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ماوەی دوورکەوتنەوەی چاڤی ئیسپارت ئاشکرا دەبێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 2 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 3 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

سەرەتا