16/09/2020 324 جار خوێنراوەتەوە

بەرشەلۆنە هەنگاوی کرداری بۆ گواستنەوەی دێپای نەناوە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

جونینیۆی بەڕازیلی و بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی لیۆنی فەرەنسی ڕایدەگەیەنێت، هیچ کەسێک لە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی سەبارەت بە نرخی میمفیس دێپای هێرشبەری یانەیەکەیان پەیوەندی پێوە نەکردوون.

 
پاش شکستی یانەکەیان بەرانبەر یانەی مونپیلیە لە لێدوانێکدا بۆ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی، جونینیۆ سەبارەت بە یەدەگبوونی دێپای لەو یارییەدا ڕەتیکردەوە پەیوەندی بە ڕۆیشتنی یاریزانەکەوە هەبێت و باسی لەوە کرد ڕاهێنەری یانەکەیان کۆمەڵێک گۆڕانکاری ماناداری کردووە، چونکە لە 10 ڕۆژی داهاتوودا یانەکەیان سێ یاری دیکە لە خولی فەرەنسی ئەنجام دەدات.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بەڕێوەبەرە وەرزشییەکەی یانەی لیۆن وتی: تا ئێستا سەبارەت بە هەردوو یاریزانی یانەکەمان دیپای و حسام عەوار هیچ گرێبەستێکمان بەدەست نەگەیشتووە.

لە درێژەی قسەکانیدا جونینیۆ ئاشکرای کرد، هیچ کەسێک لە یانەی بەرشەلۆنە بە پەیوەندییەکی تەلەفونیش سەبارەت بە نرخی دێپای پرسیاریان نەکردووە.

لە کۆتایشدا بەڕێوەبەرە وەرزشییەکە باسی لەوە کرد، ئەوان لەوە تێگەیشتوون ئەگەر یاریزانەکە بمێنێتەوا ئەوا زۆر دڵخۆش دەبێت لە وەرزێکی نوێدا هاوکاری یانەکەی بکات، ئەگەر یاریزانەکە بیەوێت بروات ئەوا دەبێت گرێبەستیان بەدەست بگات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای فەرەنسا دۆسیەی سکاڵاکەی مباپێ دژی پاریس سانجێرمان دادەخات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ مووچەی ئۆڵیسێ هاوشێوەی کەین و موسیالا لێدەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    نەشتەرگەری بۆ یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدرا و ماوەیەکی درێژ دادەبڕێت

  • پێش 1 هەفتە

    توخێل وردەکاریی شەڕەدەنووکی بێلینگهام و کوکوریا ئاشکرا دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    مۆرینیۆ لە پێناو ڕیاڵ مەدرید ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەکی ڕەتکردووەتەوە

سەرەتا