16/09/2020 485 جار خوێنراوەتەوە

یۆشیهیدی سوگا بە سەرۆکوەزیرانی نوێی ژاپۆن هەڵبژێردرا

سەرکردەی پارتی لیبرال دیموکراتی دەسەڵاتدار لە ژاپۆن، یۆشیهیدی سوگا لە دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، بە سەرۆکوەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.

لە دانیشتنێکدا کە لە ئەنجوومەنی نوێنەران، باڵی خوارەوەی پەرلەمانی ژاپۆن (شوگین) سازکرا، ئەندامانی ئەنجوومەنەکە کۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی وڵاتەکەیان.

 

یۆشیهیدی سوگا بە بەدەستهێنانی دەنگی ٣١٤ ئەندام لە کۆی ٤٦٥ ئەندامی ئەنجوومەنەکە کە پارتەکەی تیایدا باڵادەستە، بە سەرۆکوەزیرانی نوێی ژاپۆن هەڵبژێردرا.

لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی پارتی لیبرال دیموکراتدا، یۆشیهیدی سوگا لە کۆی ٥٣٤ دەنگ بە دەنگی ٣٧٧ ئەندام واتا بە بەدەستهێنانی سەدا ٧٠ی دەنگەکان بە سەرکردەی ئەو پارتە هەڵبژێردرابوو.

یۆشیهیدی سوگا تا ئەیلوولی ٢٠٢١ هەڵبژاردنی گشتیی ئاسایی بەردەوام دەبێت لەسەر پۆستەکەی. 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە فەرەنسا خۆپیشاندان دژ بە گرانیی و خراپبوونی كەرتی پەروەردە ئەنجامدرایەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەڵبژاردنی نیوەیی كۆنگرێس نزیكبووەتەوە و ڕێژەی پشتیوانی لە ترەمپ دابەزیوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا فرۆشتنی 500 مووشەكی پاتریۆتی بۆ ئۆكراینا پەسەند كرد

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    دووكەڵی ئاگری دارستانەكانی ئیندۆنیزیا گیانی زیاترلە سێ هەزار كەسی سەند

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    تێچووی جەنگی ئەمریكا لەگەڵ ئێران 47 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لەبری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران، ئەڵمانیا داوای چارەسەری دیپلۆماسیی دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فەڕەنسا 70 هەزار پۆلیسی بۆ خۆپیشاندانەكانی سبەی خستە ئامادەباشییەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر داوای ترەمپ، ئۆكراینا هێرشەكانی بۆ سەر پاڵاوگەكانی ڕووسیا ڕاگرتووە

سەرەتا