16/09/2020
361 جار خوێنراوەتەوە
ئیمارات و به‌حرێن په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی كرده‌وه
رێككه‌وتنه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان ئیسرائیل و هه‌ریه‌ك له ئیمارات و به‌حرێن، له رێوره‌سمێكدا له كۆشكی سپی به میوانداریی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ واژووكران.
رێوره‌سمی واژووكردنی رێككه‌وتنه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان ئیسرائیل و هه‌ریه‌ک له ئیمارات و به‌حرێن له كۆشكی سپی سازكرا.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا هه‌ریه‌ک له سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین نا‌تانیاهو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات، عه‌بدوڵڵا بن زاید ئال نه‌یان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حرێن، عه‌بدوللـەتیف بن راشید زه‌یانی ئاماده‌بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە