15/09/2020 277 جار خوێنراوەتەوە

یۆڤانتۆس و دیبالا گەیشتنە ڕێککەوتن

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لەگەڵ بریكارەكەی پاولۆ دی بالا گەیشتە رێكەوتنی كۆتایی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی هێرشبەرە ئەرجەنتینەكە كە گرێبەستی ئێستای لە هاوینی 2022 كۆتایی دێت.

رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆسپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرایكرد كە خۆرخی ئەنتوانی بریكاری كارەكانی دیبالا گەیشتۆتە تۆرینۆ و پاش ئەنجامدانی دوو كۆبونەوە لەگەڵ كارگێری خانمە پیرەكەی ئیتاڵیا گەیشتونەتە رێكەوتنی كۆتایی كە گرێبەستی دیبالا بۆ سێ وەرزی دیكە و تا هاوینی 2025 نوێبكرێتەوە كە گرێبەستی ئێستای لە هاوینی 2022 كۆتایی دێت.

رۆژنامەكە ئاشكراشیكرد كە بە پێی گرێبەستە نوێكە دی بالا موچەی ساڵانەكەی لە یۆڤی بەرزدەكرێتەوە بۆ 11 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە لەگەڵ پێدانی پاداشتی دیكە لە كاتی بردنەوەی نازناو و پێشكەشكردنی ئاستی بەرزدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دادگا داوایەکی ڕیاڵ مەدریدی ڕەت کردەوە و لاپۆرتاش هاتە دەنگ

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕافینیا چیرۆکی وێنە کاریگەرەکەی لەگەڵ فلیک ئاشکرا کرد

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    پێرێز دوای دوورخستنەوەی ئالۆنسۆ بە تووندی ئاگاداری چەند یاریزانێکی کردووەتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بڕونۆ فێرناندێز مەرجێکی قورس دەخاتە بەردەم بەرپرسانی مانچستەر یونایتد

  • پێش 2 هەفتە

    فلیک کێشەیەکی سەرەکی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    بریکارەکەی هەموو شتێک لەسەر چوونی ئالڤارێز بۆ بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا بڕیارێکی گرنگی ئاشکرا کرد

  • پێش 2 هەفتە

    خلێفی پەیامێکی ڕوون بۆ دێمبڵی دەنێرێت

سەرەتا