15/09/2020
368 جار خوێنراوەتەوە
مسته‌فا كازمی: كه‌سانی شیاو‌و ده‌ستپاك له پۆسته حكومییه‌كاندا داده‌نێین
له‌باره‌ی كاردانه‌وه‌كان به‌رانبه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی له ژماره‌یه‌ك پۆستی ئیداریی گرنگ له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا ئه‌نجام دراوه، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ی لابراون ماوه‌ی یاسایی خزمه‌تیان ته‌واو كردووه و، شوێنگره‌وه‌كانیشیان له‌سه‌ر بنه‌مای شاره‌زایی و ده‌ستپاكی و لێهاتووی دانراون.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی دایه‌وه كه كاردانه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گۆڕانكارییه‌كانی دوێنێ‌دووشه‌ممه له پۆسته ئیداره‌ییه‌كانی ده‌وڵه‌تدا، نیشان داوه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كازمیدا هاتووه "زنجیره‌یه‌ك گۆڕانكاریی پێویستمان له ژماره‌یه‌ك پۆستی ئیداریی گرنگ له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا ئه‌نجام دا و، ئه‌و هه‌نگاوه‌یش كاردانه‌وه‌ی جیاجیای لێ كه‌وته‌وه، به تایبه‌تیش له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌و هێزه سیاسییانه‌ی كه ڕایانگه‌یاندووه، پشكپشكێنه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌و كردووه‌ته‌وه كه "هیچ گومان له‌وه‌دا نییه ئه‌و گۆڕانكارییانه ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی جه‌ماوه‌ره له بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تدا" و، ده‌شڵێت "ئه‌نجامدانی ئه‌و گۆڕانكارییانه پێویستبوون و له رووی ئیداری و یاساییه‌وه گونجاون، چونكه ماوه‌ی یاسایی خزمه‌تی ئه‌و كه‌سانه تێپه‌ڕیبوو، بۆیه گۆڕانكارییه‌كان هه‌ر له خۆڕا له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا ئه‌نجام نه‌دراون".
كازمی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه "ئه‌و كه‌سانه‌ی له چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كاندا بۆ ئه‌و پۆسته ئیدارییه‌كان ده‌ستنیشان كراون، له‌سه‌ر بنه‌مای شاره‌زایی، ده‌ستپاكی و لێهاتووی، هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ركردنی هاوسه‌نگی نیشتمانیی بووه".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە