15/09/2020
647 جار خوێنراوەتەوە
عێراق.. كارئاسانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان ده‌كرێت
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ده‌موده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی ڕاسپارد ڕێكاره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان ده‌ست پێ بكه‌ن.
عه‌لی عه‌باس جیهانگیر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند "مسته‌فا كازمی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی گونجاو فه‌راهه‌م بكه‌ن تا ئاواره‌كان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق وتیش "سه‌رجه‌م دامه‌زراوه خزمه‌تگوزاری و ئه‌منییه‌كان، هه‌روه‌ها حكوومه‌ته‌كانی خۆجێی له پارێزگاكاندا، پابه‌ند كراون به‌وه‌ی ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه بگێڕن"
عه‌لی عه‌باس جیهانگیر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا كردووه تا ژینگه‌یه‌كی گونجاو له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان فه‌راهه‌م بكه‌ن.
به قسه‌ی ناوبراو "له چوارچێوه‌ی ڕاسپارده‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق نووسینگه‌یه‌كی له شنگال كردووه‌ته‌وه، له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆرترین ئاواره بۆ زێدی خۆیان، به تایبه‌ت ئاواره‌ی ئێزدیی".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە