15/09/2020
222 جار خوێنراوەتەوە
گیانله‌ده‌ستدانی ڕۆژنامه‌نووسان به كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهان ڕوو له هه‌ڵكشانه
گیانله‌ده‌ستدانی ڕۆژنامه‌نووسان به كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهان ڕوو له هه‌ڵكشانه، ڕێكخراوی دروشمی ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌ڵێت: له سه‌ره‌تای مانگی ئاداره‌وه تا ئێستا لانیكه‌م 366 ڕۆژنامه‌نووس گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له میانی دانیشتنه‌كانی خولی 45 هه‌مینی ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ كه له نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ ده‌ستی پێ كرد، سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی دروشمی ڕۆژنامه‌گه‌ری وتارێكی پێشكه‌ش كرد و باسی له‌وه كرد له میانی رۆژانی رابردوودا، گیانله‌ده‌ستدانی رۆژنامه‌نووسان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ رووی له هه‌ڵكشان كردووه، به‌تایبه‌تیش له هیندستان.
بلایسی لیمپین بانگه‌وازی ئاراسته‌ی 47 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ كرد كه بڕیارێك ده‌ر بكه‌ن له پێناو پاراستنی ڕۆژنامه‌نووسان له قه‌یرانی ته‌ندروستیی جیهانی.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه، له 47 وڵاتی جیهاندا، لانیكه‌م 366 ڕۆژنامه‌نووس له مانگی ئاداره‌وه تا ئێستا به په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێت كه له یه‌كی ته‌مووزه‌وه تا سه‌ره‌تای ئه‌یلوول، ژماره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، دوو هێنده زیادی كردووه.
هاوكات ڕێكخراوه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو كه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه تا ئێستا، 54 ڕۆژنامه‌نووس به هۆكاری جۆراوجۆر كوژراون، به‌و شێوه‌یه‌ش ژماره‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی له میانی ئه‌مساڵدا گیانیان له‌ده‌ستداوه و كوژراون، 400 ڕۆژنامه‌نووسی تێپه‌ڕاندووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە