پێش 2 هەفتە 99 جار خوێنراوەتەوە

تەقینەوەیەك ئۆتۆمبێلێكی دیپلۆماتكارانی بەریتانیای لە بەغدا كردە ئامانج

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند كە لە دەورووبەری ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت، بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێكی دیپلۆماتكارانی بەریتانیادا، تەقیوەتەوە.

بەوتەی سەرچاوەكە، تەقینەوەكە هیچ زیانێكی گیانیی لێنەكەوتووەتەوە، تەنها زیانی بە ئۆتۆمبێلەكە و پەرژینی ئەمنی دەورووبەری ناوچەی سەوز گەیاندووە و باسی لەوەشكرد كە دوای تەقینەوەكە هێزە ئەمنییەكان شوێنی تەقینەوەكەیان گەمارۆداوە.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت کە پێشتر شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاندبوو كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەڕێگەی سیستەمی بەرگریی "سیرام"ەوە رێگریی لە سێ مووشەكی كاتیوشا كراوە كە ئاراستەی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا كرابوون. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای عێراق، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی لە پارێزگای سەڵاحەددین راگەیاند

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق..گومانلێكراوانى هێرشە مووشەكييەكەى بەغدا دەستگيركران

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر هێرشه‌ موشه‌كییه‌كان له‌ به‌غدا؛ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پرسی داخستنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا؛ دۆخی عێراقی زیاتر شڵه‌ژاندووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. 70 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌هۆی به‌رده‌وامیی هێرشی چه‌كداری، واشنتۆن به‌نیازه‌ باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌ به‌غدا دابخات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هیچ جێگرەوییەك بۆ رۆڵی عەلی سیستانی لە عێراق نییە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانه‌كه‌ی فوئاد حسێن بۆ ئێران ئاشكرا ده‌كرێت

سەرەتا