14/09/2020
663 جار خوێنراوەتەوە
تیكتۆك خۆی نافرۆشی
پهیام
بهگوێرهی راگهیهنراوێكی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئهمریكی،
كۆمپانیای خاوهنداری تیك تۆك، بهشهكهی خۆی له ئهمریكا نافرۆشێته كۆمپانیای
مایكرۆسۆفت.
دوای ئەوەی راگەیاندرا
ئەو ماوەیەی سەرۆکی ئەمریکا، بۆ فرۆشتنی بەشی تایبەت ی تیک تۆک لە ئەمریکا بە کۆمپانیایەکی
ئەمریکی دیاری کردبوو، درێژناکرێتەوە، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە بارەی هەوڵەکانی کڕینی
ئەپڵیکەیشنەکە راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوە
خراوەتەڕوو کە کۆمپانیای "بایت-دانس"ی چینی بەشی تایبەت بە بەکارهێنانی
ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک لە ئەمریک نافرۆشرێتە مایکرۆسۆفت.
لە لایەکی دیکەوە رۆژنامەی "The Wall Street
Journal" هەواڵی ئەوەی
بڵاو کردەوە کە کۆمپانیای "بایت-دانس" لەگەڵ کۆمپانیای تەکنەلۆجی
"ئۆراکڵ" رێککەوتوە بۆ ئەوەی بەشی تایبەت بە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی تیک
تۆک لە ئەمریکای پێ بفرۆشێت.
ئەم هەوڵانەش دوای ئەوە
هاتن کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە راگەیەندراوێکدا لە سێی ئابی رابردوودا ئەوەی
ئاشکرا کردبوو، ئەگەر بەشی تایبەت بە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک لە ئەمریکا
نەفرۆشرێتە کۆمپانیایەکی ئەمریکی ئەوا لە ١٥ی ئەیلوولەوە ئەو ئەپڵیکەیشنە لە ئەمریکا
قەدەغە دەکرێت.
هەر هەمان رۆژ کۆمپانیای
مایکرۆسۆفت کە یەکێکە لە بەناوبانگترین کۆمپانیا تەکنەلۆجییەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا
ئەوەی ئاشکرا کردبوو لەگەڵ کۆمپانیای "بایت-دانس"ی چینی لە گفتوگۆدان بۆ
کڕینی بەشی تایبەت بە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک لە ئەمریکا.
لە کۆتا لێدوانیشدا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو ماوەی ئەو مۆڵەتەی تا ١٥ی ئەیلوول
درابووە تیک تۆک درێژناکرێتەوە و گوتبووی: "یان بە هۆکاری ئەمنی ئەپڵیکەیشنی
تیک تۆک لە وڵاتەکەمان دادەخەین. یان ئەم ئەپڵیکەیشنە دەفرۆشرێتە کۆمپانیایەکی ئەمریکی".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە