05/09/2020
1047 جار خوێنراوەتەوە
غالب محهمهد: گروپێك له گۆڕان نایەنەوێ دەستبەرداری کورسی و بەرژەوهندی ببن لای ئێمەش ئەمە قبوڵ نیە
پهیام
غالب محهمهد ئهندامی پهرلهمانی عێراق له فراكسیۆنی گۆڕان له نوسینێكدا له فهیسبووك بڵاویكردهوه: "ئەوەی ئەمڕۆ لەکۆبونەوەی جڤات ڕوویدا کێشەیەکی بچوکی نێوان بەندە و گروپی بەرژەوەندی خوازی گۆڕان نەبووە لە حکومەت، بەڵکو کێشەی سەرەکی بووە لەپێناو ژیانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، بەندە بەنوێنەرایەتی فراکسیۆنی گۆڕان لەبەغداد بەشداربووم بۆیە شەڕێکی شەخسی نەبوو".
دهشڵێت "گروپێك له گۆڕان دهیانهوێت خۆیان و نەوەکانیان وەک شا بژین و ملی هاوڵاتیان بخەنەژێر چەقۆی دەسەڵات، ههروهها ناشیانهوێ دەستبەرداری کورسی و بەرژەوهندی ببن، لای ئێمەش ئەمە قبوڵ نیە".
ئهمڕۆ 5ی 9ی 2020 كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنهوهی گۆڕان له سلێمانی بەرێوەچووە، لەكۆبوونەوەكەدا غالب محەمەد جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق لە جیاتی یوسف محەمەد سەرۆكی فراكسیۆنەكە بەشداربووە.
غالب محەمەد له نووسینهكهیدا دهڵێت "داوام کرد چیتر ئەوگروپە بەردەوام نەبن لەم حکومەتە شکستخواردووە کە بووەتە سەرچاوەی نەهامەتی و دەردەسەری بۆخەڵکی هەرێمی کوردستان و خەریکی مکیاج کردنن بۆ دەسەڵات دەیانەوێت فراکسیۆنی گۆڕانیش لە بەغداد هاوشێوەی خۆیان لێبکەن و خۆیان و نەوەکانیان وەک شا بژین و ملی هاوڵاتیان بخەنەژێر چەقۆی دەسەڵات".
ئاماژهی بهوهشكردووه "ئاڵۆزی کۆبوونەوەکەی ئهمڕۆی جڤاتی نیشتیمانی لەوەوە دروستبوو چونکە ئەوان نایەنەوێ دەس بەرداری کورسی و بەرژەوهندی ببن لای ئێمەش ئەمە قبوڵ نیە، لەئێستادا دەگەڕێمەوە بەغداد و لەگەڵ هاوڕێیانم لە بەغداد کۆبونەو لەوبارەیەوە ئەنجامدەدهین و هەڵوێستی جدیمان دەبێت، دوا بریار لەگەڵ هاوریاندا دەدەین".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە