04/09/2020 647 جار خوێنراوەتەوە

ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان خوێندنی ئۆنلاین ڕەتدەکاتەوە و داوای هەڵوێستی هاوبەشی ڕێکخراوەکانیش دەکات

په‌یام

ڕێكخراوی قوتابییانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری خوێندنی ئه‌مساڵی ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ناڕه‌زایی خۆی له‌و بڕیارانه‌ نیشاندا.

ڕێكخراوی قوتابییانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ ئامادەکارییەکی ئەوتۆ بۆ خوێندنی ئۆنلاین نەکراوە و بەربەست و گرفت و لەمپەری گەورە لەبەردەم پڕۆسەکەدا هەیە.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، مایەی سەرسوڕمانە کە پڕۆسەی خوێندنی ئۆنلاین لە وڵاتانی پێشکەوتووش بۆ قۆناغی بنەڕەتی سوودی لێ وەرناگیرێت، کەچی لە هەرێمی کوردستان بەم ئاستە نزمە زانستی و پێشکەوتنەوە کە لە سایەی حکومڕانی 28 ساڵەی کوردیدا بەرهەم هاتووە بڕیاردراوە خوێندن بۆ قۆناغی بنەڕەتی بەکاربهێندرێت.

جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ "ئەگەر سووربن لەسەر ئەم بڕیارە ئەوا لە ئایندەدا جێکەوتی خراپ لەسەر ئاستی زانستی بەجێدەهێڵێت".

ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەداخەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڕیارێکی دوور لە چاوەڕوانی و دیراسەکردن بڕیاریدا کە وەرزی یەکەمی خوێندنی ساڵی 2020 – 2021ی هەموو ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا جگە لە قۆناغی 12ی ئامادەیی بە ئۆنلاین بەڕێبکرێت.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە تا هەنوکە هیچ ئامادەکارییەکی ئەوتۆ بۆ خوێندنی ئۆنلاین نەکراوە و بەربەست و گرفت و لەمپەری گەورە لەبەردەم پڕۆسەکەدا هەیە.

باشترین بەڵگە بۆ شکستی خوێندنی ئۆنلاین ئەوەیە کە بڕیاردرا وەرزی دووەمی خوێندنی ساڵی 2019 – 2020 بە ئۆنلاین بەردەوام بێت، بەڵام بەهۆی شکستی پڕۆژەکەوە ناچار هەردوو وەزارەت لە زۆرینەی بەش و قۆناغەکان نمرەی خولی یەکەمی خوێندنیان کرد بە بنەمای تەواوکردنی خوێندن، بەهۆی ئەوەی کەمترین مامۆستا و قووتابی پێشوازیان لێ کرد، هەروەها ئەو بابەتانەی کە بە شێوازی ئۆنلاین خوێندرابوون بۆ تاقیکردنەوەکان داغڵ نەبوون.

بڕیاری بە ئۆنلاینکردنی خوێندن هاوکاتە لەگەڵ بارودۆخی خراپی ماددی و دەروونی قوتابیان و کەسوکاریان، کە باشتر وابوو حکومەت بە ئەرکی سەرشانی خۆی هەستێت و بیر لە چارەسەرکردنی کێشەی موچەخۆران بەگشتی و مامۆستایان بە تایبەتی بکاتەوە.

هەروەها تا ئێستا هەرێمی کوردستان خاوەنی هێڵێکی ئینتەرنێتی بەهێز نییە کە لە سەرجەم شار و گوند و ناوچەکان بەردەست بێت و قوتابی بتوانێت لەگەڵ وانەکان بەردەوام بێت.

مایەی سەرسوڕمانە کە پڕۆسەی خوێندنی ئۆنلاین لە وڵاتانی پێشکەوتووش بۆ قۆناغی بنەڕەتی سوودی لێ وەرناگیرێت، کەچی لە هەرێمی کوردستان بەم ئاستە نزمە زانستی و پێشکەوتنەوە کە لە سایەی حکومڕانی 28 ساڵەی کوردیدا بەرهەم هاتووە بڕیاردراوە خوێندن بۆ قۆناغی بنەڕەتی بەکاربهێندرێت، کە ئەگەر سووربن لەسەر ئەم بڕیارە ئەوا لە ئایندەدا جێکەوتی خراپ لەسەر ئاستی زانستی بەجێدەهێڵێت.

بەداخەوە بڕیاری خوێندنی ئۆنلاین وەک مامۆستایان باسی دەکەن زیاتر بۆ ڕێگری کردنە لە بایکۆت و خۆپیشاندان و هەڵوێستی مامۆستایان، بەوپێیەی ساڵی 2020 لە مانگی نۆدایە و حکومەت تا ئێستا مووچەی مانگی سێی دابەشکردووە ئەویش دوو مووچەی بە لێبڕینی لەسەدا 21ەوە بووە، هەر بۆیە پێشبینی ناڕەزایی و خۆپیشاندانی مامۆستایان دەکرا و بە خوێندنی ئۆنلاین ڕێگری لەو هەڵوێستانە دەکرێت چونکە هیچ ئاسۆیەکی گەش بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە نابیندرێت.

لە کۆتایدا داواکارین کە بەرپرسانی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە پێداچوونەوەی جددی بەم بەبڕیارەدا بکەن و ڕێگری بکەن لە نزمترکردنەوەی ئاستی زانستی و فشار لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بکەن کە لە جێی بڕیاری خوێندنی ئۆنلاین گرفتی مامۆستایان چارەسەربکات و شایستە داراییەکانیان بە تەواوی و بە ڕێزەوە دابین بکات.

هاوکات بانگەواز لە ڕێکخراو و دەستە و گروپە پەیوەندیدارەکان دەکەین بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش و بەرفراوان و دەربڕینی هەڵوێستی هاوبەش.

ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان/ مەکتەبی سکرتاریەت

4 – 9 – 2020

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    خانەوادەى سەردەشت عوسمان: دۆسیەکەمان بە "سیناریۆى ڕیسوا" داناخرێت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتى پێشمەرگە: هاوکارییەکانى ئەمریکا بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    زاخۆ.. سێ ئەندامی خێزانێك لە گۆمێكی ئاوی كۆمپانیایەكی نەوتدا خنكان

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمەڵ و هەڵوێست پاكێجێكی داواكارییان لە 20 خاڵدا پێشکەشى عەلى زەیدى كرد

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەولێر.. پزیشکانى دانەمەزراوى کوردستان جارێكی دیكە گرد بوونەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شناسی: پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن و له‌ سەنتەری شارەکانیشدا ئەگەری باران هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو لەگەڵ كۆمەڵ و ڕەوتی هەڵوێست-یش كۆبووەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    "چیتر نابێت و ناڕەوایە داواكارییەكانی شێروان شێروانی پشتگوێ بخرێت"

سەرەتا