03/09/2020
369 جار خوێنراوەتەوە
ڕاپه‌ڕین.. مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس‌و چالاكانی مه‌ده‌نیی كۆده‌بێته‌وه
هه‌ر له‌چوارێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ده‌ڤه‌ری بیتوێن ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه 3/9/2020 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی‌و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی (5)ی ڕانیه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس‌و ڕۆشنبیرو چالاكانی مه‌ده‌نیی كۆبۆوه.
سه‌ره‌تا مامۆستا عه‌لی باپیر وێڕای به‌خێرهاتن‌و خۆشحاڵیی ده‌ربڕین به‌دیداریان، وته‌یه‌كی كورتی پێشكه‌ش كردن.
له‌ومیانه‌دا ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی باسی له دۆخی سیاسیی عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیی كرد.
هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی به باری نا له‌باری خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر كرد‌و، ڕایگه‌یاند: كه ئیداره‌دانی ئه‌م وڵاته ناگونجێ به‌رده‌وام بێ، چونكه ڕۆژ به‌ڕۆژ بنه‌ماكانی ئیداره‌دانی وڵات به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چن.
هه‌روه‌ها له‌میانی گفت‌و گۆیه‌كی كراوه‌دا ئاماده‌بوان ژماره‌یه‌ك سه‌رنج‌و تێبینییان خسته‌ڕوو له‌پێناو ئه‌م دۆخه‌ی هه‌رێم‌و له‌ونێوه‌نده‌شدا ڕۆڵی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یان له‌گۆڕه‌پانی سیاسیی‌دا به‌رز نرخاند، كه به‌رده‌وام بووه له‌مانه‌وه‌ی له‌به‌ره‌ی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر...
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە