03/09/2020 1358 جار خوێنراوەتەوە

ئایا شه‌كری قاوه‌یی بخۆین؟

په‌یام

ئایا شەکری قاوەیی و نەبات بۆ نەخۆشی شەکرە باشە؟

زۆر کەس شەکری قاوەیی بەکارده‌هێنێت لە بری شەکری سپی، چونکە وا بڵاوە کە زیانی نییە و دەکرێت نەخۆشی شەکرە بەکاری بهێنێت.

سەرەتا شەکری قاوەیی جیاوازی لەگەڵ شەکری سپی دروستکراو ئەوەیە، کە پێکهاتووە له هەمان مادەی سوکەرۆزی شەکری سپی، بەڵام تێکەڵ دەکرێت لەگەڵ شیلەی قامیشی شەکر، بۆیە ڕەنگی قاوەیەیی و زبرتـره و دەنکەکانی گەورەترە و بە ڕێژەیەکی دیاریکراو دەپاڵێورێت و ڕەنگ و ماددەی حافیزەی تێدا نییە، رێژەیەکی زۆر کەم لە کانزاکانی کالسێوم و مەگنسێوم و ئاسنی تێدایه.

بەڵام لە رووی زانستییەوە هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە لەگەڵ شەکری سپی، یەک کەوچکی قاوە لە شەکری قاوەیی (45) کالۆری تێدایە و شەکری سپی (48) کالۆری تێدایە.

شەکری قاوەیی هەمان زیانەکانی شەکری سپی هەیە و پێویستە ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، یان قەڵەون یان کێشیان زۆرە نەیخۆن، کەسانی ئاسایش پێویستە دووربکەونەوە لە خواردنی شەکری سپی، یان قاوەیی، چونکە جەستە پێویستی پێیان نییە و ئەگەر خورا ڕۆژانە لە سێ کەوچکی چا زیاتری لێ نەخورێت.

شەکری نەبات: کە شێوەی له بلوری ئەڵماس دەچێت و کڵۆی بچووک بچووکە و ڕەنگی سپیە، یان هەندێک جاری تر رەنگی دیكه‌ی تێکەڵ دەکرێت بۆ منداڵان، لە ساردکردنەوەی شیلەی قامیشی شەکر دروست دەکرێت و بە زۆری لە ئێران و هیندستان بڵاوە، بڕێکی کەمتر کالۆری تێدایە، چونکە ئاو لە پێکهاتووەکەیدا هەیە و کۆمەڵێک کانزا و ڤیتامین و ترشی ئەمینی بە ڕێژەیەکی کەم تێدایە، بەڵام لە کۆتاییدا بۆ نەخۆشانی شەکرە خراپە و نابێت بخۆرێت.

بۆ مرۆڤی تەندروست و ئاسایی پێویستە کەمی لێ بخورێت، نەخواردنی باشترە و لە کاتی شیرینی دروست کردن لە شەکری سپی و قاوەیی زیانی کەمتره.

د. کامەران ره‌سوڵ ژاژڵەیی
پسپۆڕی زانستی خۆراک

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12/09/2026

    دوو ملیار كەس لە جیهاندا لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن بێبەشن

  • 09/08/2026

    جو بایدن بە دەست شێرپەنجەوە دەناڵێنێت و بۆ ئێسكەكانی تەشەنەی سەندووە

  • 07/08/2026

    ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە كۆنگۆ چوار هەزار كەسى تێپەڕاند

  • 20/06/2026

    "مێشوولە لەڕێگەی بۆنی جەستە و هەناسەوە قوربانییەكانی هەڵدەبژێرێت"

  • 23/05/2026

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • 10/05/2026

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • 09/05/2026

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • 09/05/2026

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

سەرەتا