پێش 4 هەفتە 266 جار خوێنراوەتەوە

ده‌توانیت كه‌ له‌ منداڵه‌كه‌ت نه‌ده‌یت و له‌بری ئه‌وه‌

په‌یام

1-قۆستنه‌وه‌ی لێهاتووییه‌ په‌روه‌رده‌یه‌كانت وه‌ك باوكێك، له‌ نمونه‌ی ئیجابییه‌ت و هاندان و پاڵپشتی و دانانی سنوور و پابه‌ندبوون پێوه‌یی، تێبینیكردنی نمونه‌ی جوان و پێشه‌نگییه‌كی باش، هه‌موو ئه‌مانه‌ و له‌گه‌ڵ زانینی ڕێگه‌ی ڕاستی به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژه‌مه‌ی توڕه‌بوون وات لێده‌كات توانات هه‌بێت له‌ جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانت و ده‌ستخستنی ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ته‌وێت به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ لێدان به‌ریت.

2-زۆرێك له‌ باوكان ده‌توانن منداڵانێك پێبگه‌یه‌نن كه‌ توانای هاوكاری و به‌رپرسیارێتیان هه‌بێت، توانای هاوسه‌نگی و هه‌ڵكردنیان هه‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستیان به‌ لێدان بێت ( ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و باوكانه‌ دانبه‌وه‌دا ده‌نێن كه‌ هه‌ندێك جار حه‌زیان به‌ لێدان هه‌بووه‌).

3-لێدان منداڵه‌كه‌ت فێری ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ هێزی جه‌سته‌یی گونجاوترین ڕێگه‌یه‌ بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی شه‌پۆلی توڕه‌بوون و بێزاری و هه‌ستكردن به‌ دڵته‌نگی به‌هۆی ئاكاری كه‌سێكی تره‌وه‌، به‌تایبه‌ت گه‌ر لاوازبێت یان ته‌مه‌نی بچووك بێت، لێدانی منداڵه‌كه‌ت شێوازێكی جوانه‌ تاكو لێیه‌وه‌ فێریبكه‌یت ئه‌ویش په‌نا بۆ لێدانی كه‌سێكی تر ببات.

4-لێدان وا له‌ منداڵه‌كه‌ت ده‌كات توندوتیژی به‌كاربهێنێت بۆ ده‌ستكه‌وتنی شتێك.

5-په‌نابردن بۆ لێدان له‌پێناو شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانی مه‌یدانی ململانێیه‌ و بۆ دروستكردنی سه‌ركه‌وتنێكی چه‌واشه‌كارانه‌یه‌.

6-لێدان هه‌ستكردن به‌ ترس دروستده‌كات، ئه‌مه‌شهه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌لامه‌تی منداڵه‌كه‌ت و ئارامی لایه‌نی سۆزداری ده‌كات.

7-لێدان كارده‌كاته‌سه‌ر بیرۆكه‌ی په‌نا بردن بۆ درۆ، چونكه‌ لێدان هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ی منداڵ، ئه‌مه‌ش وایلێده‌كات واز له‌ ڕاستگۆییه‌كه‌ی بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌دووربێت له‌ سزا جه‌سته‌ییه‌كه‌.

8-لێدان جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌ به‌های هه‌ڵه‌ له‌ بری گرنگیدان به‌ ڕاستكردنه‌وه‌ یان گۆڕینی ئاكاره‌كه‌.

9-لێدان هانی منداڵه‌كه‌ت ده‌دات په‌یوه‌ستبێت به‌ كۆمه‌ڵێك ئاكاره‌وه‌ كه‌ دڵنیایه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ توشی سزای جه‌ستیی نابێت، بۆیه‌ هه‌وڵی وه‌رگرتنی ئاكاری باشی تر نادات.

10-لێدان په‌رچه‌كردارێكی كتوپڕه‌، پێویستی به‌ كاری زیهنی زۆر نییه‌، وه‌ك چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پێداچونه‌وه‌ی شێوه‌كانی ئاكار و ره‌وشته‌كان، قوربانی به‌مانه‌ ده‌دات بۆ ده‌ستكه‌وتنی ده‌رئه‌نجامێكی خێرا، ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك شوێنه‌واری ناباش به‌جێبهێڵێت كه‌ كاریگه‌ری درێژخایه‌نی هه‌بێت و له‌ قۆناغه‌كانی تری ته‌مه‌نیدا لێی دیاریبدات و پاشانیش كار بكاته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندی تۆ و كوڕه‌كه‌ت.

11-له‌كۆتایدا ڕه‌نگه‌ ئه‌و كێبڕكێ گه‌رمه‌ی نێوان تۆ و منداڵه‌كه‌ت له‌ پێناو زاڵبوون و به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن وات لێبكات ناچارت بكات زیاتر شه‌ڕه‌نگێز بیت یان دواجار چۆك دابده‌ی له‌ به‌رده‌میدا.

12-په‌رچه‌كرداری دوور له‌ توندوتیژی وه‌ك: (گرتنه‌وه‌ی هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی منداڵه‌كه‌) ده‌توانێ ئه‌وه‌ فێری منداڵ بكات كه‌ ئه‌و ئاكاره‌ی ئێسته‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و نییه‌ و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی لێدانه‌، چونكه‌ هه‌ست به‌وه‌ ده‌كات چه‌ند هانده‌رێك هه‌یه‌ پاڵیپێوه‌ ده‌نێتئاكاره‌كه‌ی بگۆڕێت.

 

نوسینی: دكتۆر موسته‌فا ئه‌وبو سه‌عد
وه‌رگێڕانی: خالید محه‌ممه‌د

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 1 هەفتە

    هەندێك زانیاری دەربارەی تەڕبوونی منداڵ "میزکردن بە خۆیدا"

  • پێش 4 هەفتە

    ده‌توانیت كه‌ له‌ منداڵه‌كه‌ت نه‌ده‌یت و له‌بری ئه‌وه‌

  • 25/08/2020

    توێژه‌ران: پێویسته‌خانمانی دوگیان واز له‌م خواردنه‌وانه‌ بهێنن

  • 26/07/2020

    خراپ هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ منداڵ

  • 13/07/2020

    دڵپیسی چ کاتێک پێویستی بە چارەسەرە؟

  • 28/06/2020

    چارەسەر ی خەمۆکی دوای منداڵبوون

  • 03/06/2020

    دەزانی ئەو خۆراكانە چین كە نابێت خانمی دووگیان بەكاریان بهێنن؟

  • 04/05/2020

    چۆن دواکەوتنی قسەکردنی منداڵان چاره‌سه‌ر بكه‌ین؟

سەرەتا