29/08/2020
368 جار خوێنراوەتەوە
ئیداره‌ی كه‌ركوك نزیكه‌ی 58 ملیار دیناری له دروستكردنی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كدا به‌هه‌ده‌رداوه
په‌یام
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق رایگه‌یاند، ئیداره‌ی كه‌ركوك نزیكه‌ی 58 ملیار دیناری دروستكردنی قوتابخانه‌ی به‌هه‌ده‌رداوه.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر به‌هه‌ده‌ردانی بڕێكی زۆر له داهاتی كه‌ركوك له‌لایه‌ن ئیداره‌ی پارێزگاكه‌وه بڵاوكردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاند ئیداره‌ی كه‌ركوك گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی بیانی بۆ دروستكردنی 25 قوتابخانه به به‌های 57 ملیار و 894 ملیۆن دینار واژۆ كردوه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كۆمپانیاكه ژماره‌ی قوتابخانه‌كانی له 25 قوتابخانه‌وه بۆ 18 قوتابخانه كه‌مكردوه‌ته‌وه و ده‌ستكاریی نه‌خشه‌سازی و زه‌ویی ته‌رخانكراوی قوتابخانه‌كانی كردوه و پاره‌یه‌كی زۆری تێدا به‌هه‌ده‌ر دراوه.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكردووه ئاشكراكردنی ئه‌و به‌هه‌ده‌ردانه له‌لایه‌ن تیمێكی فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ه ده‌ستپاكی بووه و له سه‌ردانێكیاندا بۆ كه‌ركوك توانیویانه ئه‌و گه‌نده‌ڵیه ئاشكرابكه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە