پێش 4 هەفتە 343 جار خوێنراوەتەوە

هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی مه‌سنجه‌ری فه‌یسبووك ئاشكرابوو

په‌یام

كۆمپانیای فه‌یسبووك كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی له‌ به‌رنامه‌ی "مه‌سنجه‌ر كیدز" كه‌ تایبه‌ته‌ به‌مداڵان ئاشكرا كرد، ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ش واده‌كات منداڵان بتوانن به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی دایك و باوكان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی نه‌ناسراو ئه‌نجام بده‌ن.

ئه‌م مه‌سنجه‌ره‌ی‌ تایبه‌ت به‌ منداڵان، كۆمپانیای فه‌یسبووك له‌ ساڵی 2017وه‌ خستیه‌ كار، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه‌ دایكان و باوكان ده‌سته‌ڵاتیان به‌سه‌ر به‌رنامه‌كه‌دا هه‌بێت و ئه‌وان ڕه‌زامه‌ندی ده‌رببڕن له‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی  كه‌ منداڵه‌كان گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵه‌ نوێیه‌ی به‌رنامه‌كه‌ ئه‌و بنه‌مایه‌ تێده‌په‌ڕێنێت ڕێگه‌ به‌ منداڵان ده‌دات به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی یه‌كێكیان له‌ دایك و باوك گفتوگۆبكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌سانی نه‌ناسراو و گفتوگۆی به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ و گرفته، كۆمپانیای‌ فه‌یسبووك بڵاوی كردوه‌وه‌، هه‌ندێك حاڵه‌ت‌ هه‌بووه‌ كه‌ منداڵان توانیویانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ بكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی  یه‌كێك له‌ باوانیان ڕه‌زامه‌ندی ده‌ر ببڕێت، ئاماژه‌شی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌چاك كراوه‌.

له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا فه‌یس بووك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه:‌" هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكیمان ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ڕێگه‌ به‌منداڵان ده‌دات به‌ ئه‌نجامدانی گفتوگۆكردنی به‌كۆمه‌ڵ، ئه‌مانه‌وێ پێتان ڕابگه‌یه‌نین كه‌ گفتوگۆی به‌كۆمه‌ڵمان ڕاگرتووه‌، هه‌تا دڵنیا ده‌بینه‌وه‌ له‌ ڕاگرتنی گفتوگۆی له‌و شێوه‌یه‌" كه‌ به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی یه‌كێك له‌باوان ئه‌نجام ئه‌درێت.

هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌:"هه‌ستاین به‌ داخستنی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی به‌هۆی ئه‌و گرفته‌وه‌ ڕێگری له‌ ئه‌نجامدانی نه‌كراوه‌، سه‌رچاوه‌كانی پاراستنی مه‌سنجه‌ریشمان له‌ ئینته‌رنێت زیاتر كردووه‌".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بازاڕی كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كان به‌ڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئایا كەس هەیە هاك نەكرێت؟ بابەتێك پێویستە هەمووتان بیخوێننەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمپانیای هواوی سیستەمە نوێیەکەی راگەیاند بۆ مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکانی

  • پێش 2 هەفتە

    ‏كۆمپانیای كانون كامێره‌یه‌كی سه‌یر به‌رهه‌م ده‌هێنێت

  • پێش 2 هەفتە

    كۆمپانیایه‌كی چینی مۆبایلێك دروست ده‌كات پێویستی به‌بارگاوی كردنه‌وه‌ نابێت

  • پێش 3 هەفتە

    فه‌یسبوك په‌ره‌ به‌ پۆرتاڵی زیره‌ك ده‌دات

  • پێش 3 هەفتە

    بۆچی ئایفۆن بە مۆبایلێکی نموونەی دادەنرێت؟

  • پێش 3 هەفتە

    چییە؟ Software Piracy ئایا ده‌زانی‌

سەرەتا