27/08/2020
712 جار خوێنراوەتەوە
كۆمیانیای ئه‌پڵ نوێترین وه‌شان بۆ پاراستنی تایبەتمەندی به‌كارهێنه‌ران ده‌خاته‌ڕوو
بەم زووانە كۆمپانیای ئەپڵ لە ڕێگەی ئەپەكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه داوا لە بەكارهێنەران دەكات بۆ كۆكردنەوەی داتاكان له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئامێرانەی كە بەكاریدەهێنن.
كۆمپانیای ئه‌پڵ ئاماژەی بەوەدا كە نوێترین وه‌شانی سیستەمی كارپێكردن IOS 14 بۆ پاراستنی تایبەتمەندی به‌كارهێنه‌ران دروستكراوە، هەروەها ڕێگە بە كاری بازرگانی دەدات لە ئینتەرنێتدا، ئەمەش پێویستی بە ئەپێكە بۆ داواكردنی مۆڵەتی بەكارهێنان بۆ كۆكردنەوە و هاوبەشیكردنی داتا بە بەكارهێنانی كۆدی بێهاوتا كە ئایفۆن و ئایپادەكانیان دیاریدەكات وە ئەم نوێكردەنەوەیە لە كۆتایی پایزدا دەبێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو كۆمپانیای فەیسبووك ئەوەی ڕاگەیاند كە بەهۆی ئەم یاسایەوە دەتوانرێت كاری ڕیكلام لەناو ئەپی فەیسبووك كەمبكرێتەوە، هه‌روه‌ها پێشبینی دەكات كە گرنگییەكی كەمتر بە داهاتە ڕیكلامییه‌كان بدات وەك لە پاراستنی بازرگانی كە پشت بە تۆڕی كۆمەڵایەتی دەبەستێت بۆ سەرخستنی بەرنامەكانیان، هەروەها ڕێگە بە ڕیكلامكەرەكانی تۆڕەكانی وەك فەیسبووك و ئینستاگرام دەدات كە ڕیكلامەكانیان لە شوێنێكی دیكه‌ی ئینتەرنێتدا جێبكەنەوە.
كۆمپانیای فەیسبووك داوا لە بازرگانەكان دەكات كە هەژمارێكی ڕیكلامی نوێ درووست بكەن كە تەنیا بۆ بەڕێوەبردنی ڕیكلام تەرخانكراوە بۆ بەكارهێنەرانی بەرنامەكانی سیستەمی IOS 14 بۆ ئەوەی پابەند بن بە یاسا نوێیەكانی كۆمپانیای ئەپڵەوە.
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه كۆمپانیای فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند، كه پشكه‌كانی كۆمپانیاكه بۆ زیاتر 5% بەرزبۆتەوە.
شاره‌زا و لێكۆڵه‌ری بواری ته‌كنه‌لۆجیا وێدبوش مایكڵ پاچتەر له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: كاره ڕیكلامییه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان یاسا نوێیه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌خاته‌ڕوو، به‌وشێوه‌یه‌ی كه داواكاری ریكلامكه‌ره‌كان بگۆڕدرێت بۆ سیسته‌مێكی جێگیری خودیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك.
سەرچاوە: abc news
وەرگێڕانی: ژیان ئەزوەر
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە