26/08/2020 220 جار خوێنراوەتەوە

هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌وپێش چوونی ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنا


په‌یام

توێژه‌ران له‌ سه‌ره‌تای قۆناغه‌كانی به‌ره‌وپێش چوونی ڤاكسینی دژه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا په‌ره‌یان به‌ زیاتر له‌ 160 ڤاكسین داوه‌.

توێژه‌ران ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه‌ ته‌واوی تواناكانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ و ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش تاقیده‌كه‌ینه‌وه‌ و جیهان بۆ بارێكی ئاسای ده‌گێڕنه‌وه‌، له‌ئێستادا گروپی ڕووسی له‌ پێشبڕكێدایه‌ له‌ په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی جه‌مالیا. 

توێژه‌ران قۆناغه‌كانی به‌ره‌وپێش چوونی ڤاكسینیان به‌چه‌ند هه‌نگاوێك خسته‌ڕوو:

له‌دوای دروستكردنی پێكهاته‌كه‌ له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ڤاكسینی پاڵێوراویان دا به‌ گیانه‌وه‌ران وه‌ نموونه‌ وه‌رگیراوه‌كانیان له‌ناو مۆدێلی كۆمپیوته‌ره‌كه‌دا دانا بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئایا ئه‌م به‌رهه‌مه‌ گونجاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌ به‌كاربهێنرێت یاخود نا.

له‌ هه‌نگاوی دووه‌مدا گروپێكی بچووك له‌ هاولاَتیان به‌گشتی چه‌ند سه‌د كه‌سێك ڤاكسینی پاڵێوراویان پێدرا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا نه‌خۆشییه‌كه‌ وه‌لاَمی كوتراوه‌كه‌ ده‌داته‌وه‌ یاخوود نا وه‌ یان ئه‌م ڤاكسینه‌ كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ نه‌هێشتنی نه‌خۆشییه‌كه‌ كه‌ هه‌ڵگری سه‌ره‌كییه‌.

له‌هه‌نگاوی سێهه‌مدا له‌میانه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌ زۆرانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر هه‌زاران هاولاَتی كرا بۆ تێڕامان له‌ قۆناغه‌كانی پاراستنی ڤاكسین كه‌ پێشكه‌ش به‌ كۆمه‌ڵگا كرا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی, كه‌ ئه‌مه‌ش له‌وه‌یه‌ مه‌ودایه‌كی زۆر له‌ كاریگه‌رییه‌كان هه‌ڵبگرێت.

له‌هه‌نگاوی چواره‌مدا پێداچوونه‌وه‌ به‌ تاقیكردنه‌وه‌كاندا كرا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی حووكمی بۆ دیاریكردنی ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئایا ڤاكسینه‌كه‌ پالێوراوه‌ بۆ به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن هه‌موو هاولاَتیانه‌وه‌. له‌ولاَتی ئه‌وروپادا ئه‌مه‌ له‌لایه‌ن ده‌رمانه‌كان و چاودێری ته‌ندرووستی ڕێكخه‌ری به‌رهه‌مه‌كانی بریكاری MHRA, به‌لاَم هه‌موو ولاَته‌كان ده‌توانن ئه‌م به‌رهه‌مه‌یان به‌ده‌ست بكه‌وێت.

له‌ هه‌نگاوی پێنجه‌مدا كاتێك ڤاكسینه‌كه‌ به‌وردی لێكۆڵینه‌وه‌ی پاڵێوراوی لێكرا له‌لایه‌ن ده‌زگای حووكمی بۆ به‌كارهێنان, پاشان ده‌توانرێت دابه‌شبكرێت له‌لایه‌ن كه‌رتی چاودێری ته‌ندرووستی بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ بلاَوبوونه‌وه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا.

ولاَتی ڕووسیا یه‌كه‌مین ولاَته‌ كه‌ده‌رمانی ڤاكسینی په‌سه‌ند كرد بۆ به‌كارهێنان له‌لایه‌ن هاولاَتیانه‌وه‌ وه‌ له‌  11ی ئابی 2020 به‌كارهێنرا. سه‌رۆكی ڕووسیا پوتین ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ كچه‌كه‌ی ڤاكسینه‌كه‌ی  تاقیكردۆته‌وه‌ و كه‌میًك پله‌ی گه‌رمی به‌رزبۆته‌وه‌ به‌لاَم ته‌ندرووستی جێگیره‌.

سه‌رچاوه‌ : SKY news
وه‌رگێڕانی : ژیان ئه‌زوه‌ر 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 4 هەفتە

    ئایا شه‌كری قاوه‌یی بخۆین؟

  • 27/08/2020

    تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و كه‌سانه‌ی جۆری خوێنیان o یه‌

  • 26/08/2020

    هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌وپێش چوونی ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنا

  • 26/08/2020

    چی به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێت گه‌ر هه‌موو ڕۆژێك سێ ده‌نك خورما بخورێت

  • 13/08/2020

    چارەسەری نەخۆشی هەوكردنی سییەكان به‌ 10 ڕێگای سروشتی

  • 09/08/2020

    سه‌ر ئێشه‌ی منداڵ و هۆكاره‌كانی

  • 06/08/2020

    نه‌خۆشی گرانه‌تا، هۆكاری توشبوون‌و چاره‌سه‌ری

  • 03/08/2020

    باشترین خۆراك بۆ پاككردنه‌وه‌ی گورچیله‌كان

سەرەتا