26/08/2020 562 جار خوێنراوەتەوە

شمڵی چۆن یارمه‌تی به‌رزبوونه‌وه‌ی كێش ده‌دات؟

په‌یام

تۆوی شمڵی یان زەیتی شمڵی یەکێکە لە چارەسەرە سروشتیانەی کە یارمەتی زیاد بوونی ئیشتها ئەدات لەو کەسانەی کە کێشیان کەمە و لاوازن له ئەنجامی کێشەی نەبوونی ئیشتهای عەسەبی یان تێک چوونی خۆراکەوە.

پێش بەکارهێنانی: سەرەتا پێویستە هۆکاری لاوازی و کەمی کێش و نەمانی ئیشتها دەست نیشان بکرێت تا دواتر ئەو کەسە کێشی دانەبەزێتەوە.

شمڵی ناوی زاستیەکەی ( fenugreek ) وەک بەهارتێک بەکاردێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هیندستان و میسر.

شێوازی بەکارهێنانی:

1-  یەک کەوچکی قاوە بخرێتە ناو پیاڵەیەک ئاو گەرمەوە ، پێش نان خواردن بە نیو سەعات سێ ژەمە بخورێت .
2- سێ گرام له شمڵی بخرێتە ناو کووپێک ئاو بۆماوەی یەک دەقە یان زیاتر بکوڵێنرێت ، سێ ژەمە پێش خواردن بخورێتەوە بە نیو سەعات.
3-  تووی شمڵی لەگەڵ جاترە بهاڕێت و دوو کەوچکی چێشتی لەگەڵ کەوچێکی چێشت بادام و مێوژ بخەرە ناو خەڵاتەوە لەگەڵ کوپێک ئاو بۆ ماوەی دوو دەقیقە. دواتر دوو کەوچکی هەنگوینی تێکەڵ دەکرێ و ڕۆژی دوو جار پێش ژەمەکان دەخورێت بەیانی و ئێواران.
4-  یەک کووپ گوێز و بادام و کووپێک هەنگوینی ئەسڵی و نیو کوپ کونجی و کەوچکێکی چێشت لە شمڵی هاڕاو بەیەکەوە تێکەڵ دەکرێت تا وەک هەوێری لی دێت ، ڕۆژانە شەش جار دوو کەوچکی چێشتی لێ دەخورێت بۆ ماوەی سێ هەفتە.

پێویسته بۆ زیاد بوونی کێش ئەو کەسە پاپەند بێت بە کۆمەڵێک ڕێنمییایی گرنگەوە و بەرنامەی زیاد بوونی کێشەوە کە پێشتر لەم پەیجە بڵاوکراوەتەوە و بەمزووانەش بەرنامەی تازەتر بڵاو دەکرێتەوە .

زیانەکانی زۆر خورادنی شمڵی :

1- ئاوسانی سک و غازاتی زۆر و دڵ تێک هەڵهاتن و تێک چوونی گەدده و سک چوون و پێچی ناوسک ، ئەگەر لە 100 گرام زیاتری لێ بخورێت ڕۆژانە.
3- دابەزینی شەکرە لەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە و دەرمانی نەخۆشی شەکرە بەکار دەهێنن.
4- بۆنێکی ناخۆش لە ناو میز.
5- خانمانی دوو گیان نابێت بیخۆن لەبەر ئەگەری لەبارچوون.

ئامادەکردنی:
دكتۆر کامەران ڕسوڵ ژاژڵەیی
پسپۆڕی زانستی خۆراک

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 1 هەفتە

    كه‌شتییه‌ك بارێك به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌گوازێته‌وه‌

  • پێش 1 هەفتە

    كه‌می ڤیتامین E و نیشانه‌كانی

  • پێش 2 هەفتە

    سماق؛ گرنگترین سوودە تەندروستیەکانی

  • 27/08/2020

    چۆن له‌ زمانی جه‌سته‌ تێ بگه‌ین؟

  • 26/08/2020

    شمڵی چۆن یارمه‌تی به‌رزبوونه‌وه‌ی كێش ده‌دات؟

  • 23/08/2020

    بۆ چێشتلێنان رۆنی ئاژه‌ڵ باشتره‌ یان زه‌یتی ڕووه‌کی؟

  • 20/08/2020

    سوودەكانی لەپێكردنی گۆرەوی لە شەواندا

  • 09/08/2020

    زیانه‌كانی نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانیان له‌سه‌ر منداڵ

سەرەتا