25/08/2020
898 جار خوێنراوەتەوە
توێژه‌ران: پێویسته‌خانمانی دوگیان واز له‌م خواردنه‌وانه بهێنن
په‌یام
توێژه‌رانی
زانستی خۆراكی رایده‌گه‌یه‌نن پێویسته خانمانی دوگیان له‌و خواردنه‌وانه دور بكه‌ونه‌وه،
كه مادده‌ی كافایینی تێدایه، بۆ پاراستنی ته‌ندروستی كۆرپه‌كانیان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه،
هەندێ لەتوێژەران باس له‌وه ده‌كه‌ن، هیچ ڕێنماییەكی وەها نییە كە خواردنەوە كافاینییەكان
سنوردار بكات بۆخانمانی دووگیان.
لەئێستادا بەخانمانی
دووگیان دەوترێت كە لە (200)میلیگرام زیاتر كافاین بەكارنەهێنن لە ڕۆژێكدا.
توێژینەوەیه‌ك لەلایەن
پڕۆفیسۆر (جاك جەمیس )لەزانكۆی ڕیكجافیكی ئیسلەندا ئه‌نجامدرا و بۆی دەركەوت كە كافاین بەشێوەیەكی بەرچاو مەترسی
خراپی بۆسەر ژیانی خانمانی دوو گیان زیاد كردووە. كه ئەو
مادده‌یه "كافایین" ده‌بێته هۆی كەمی كێش و لە بارچونی كۆرپەلە.
هەروەها ئاماژە به‌وه‌ش
دەدات ئه‌و خانمانه‌ی له‌ماوه‌ی دوگیانییاندا كافاین ده‌خۆنه‌وه، مه‌ترسییه‌كانی
توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی خوێن و قه‌ڵه‌ویی له‌نێو كۆرپه‌له‌كانیاندا زیاتر ده‌بێت.
كافاین بەشێوەیەكی
سروشتی لە خواردن و خواردنەوەكانی وەك" چاو و قاوەو چوكلێتدا هەیە" ، هەروەها زیاد دەكرێت بۆ چەندین خواردنەوەی وزە
بەخش وەك دەرمانەكانی سەرمابوون و هەڵامەت و خواردنەوە گەرمه‌كان.
وه‌رگێڕانی: تاڤگه حه‌سه‌ن و مه‌ریه‌م ئه‌نوه‌ر
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە