23/08/2020
1061 جار خوێنراوەتەوە
بۆ چێشتلێنان رۆنی ئاژه‌ڵ باشتره یان زه‌یتی ڕووه‌کی؟
په‌یام
له‌و پرسیارانه‌ی ڕۆژانه ده‌کرێن و وه‌ڵامه‌که‌یان
زۆر قورسه بریتین له‌وه‌ی: ئایا بۆچێشت لێنان چی به‌کارێت ؛ ڕۆنی ئاژه‌ڵ یان که‌ره‌ی
ڕووه‌کی یان زه‌یتی ڕووه‌کی، کامیان ده‌مان پارێزێت له نه‌خۆشی ، کام جۆری زه‌یتی
ڕووه‌کی باشتره له وانی تر ؟
ناڕوونی ئه‌م پرسیاره له‌وه‌وه دێت که سه‌رچاوه
و شوێن و شێوازی دروستکردن و پێکهاتووه‌کانی ناو ڕۆن و زه‌یت بهه هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه
ڕوون نین و نیشانه‌ی پرسیاریان له سه‌ره.
باشترین جۆره‌کانی زه‌یت و ڕۆن بۆ چێشتلێنان :
1- زه‌یتی ڕووه‌کی باشتره له ڕووی زانستی یه‌وه تا ئەم چرکە ساتە بە
گوێرەی ڕێنمییایی کۆمەڵەی نەخۆشیەکانی دڵ و پسپۆڕانی خۆراکی ئەمریکی به مه‌رجێک
تا بتوانرێت بڕی که‌می له به‌کار بێت.
2- باشترین جۆری زه‌یتی ڕووه‌کی بریتین له زه‌یتی گوێزی هیندی ، زه‌یتی
گه‌نمه‌شامی ، زه‌یتی کانولا , زه‌یتی زه‌یتوونی ئه‌سڵی ( باشترە بۆ سوورکردنه‌وه‌ی
گۆشت و مریشک و بەرهەمەکانی هاوشێوەیان به‌کارنایه‌ت چونکه پێویسته له سه‌ر
ئاگرێکی کز و پله‌ی گه‌رمی که‌م به‌کار بهێنرێت ؛ به گه‌رمی زۆر تێک ده‌چێت ) ،
زه‌یتی که‌تان.
3- که‌ره‌ی ڕووه‌کی یان ڕۆنی ڕووه‌کی زۆر زیان به‌خشه.
4- که‌ره‌ی خۆماڵی زۆر باشه به مه‌رجێک ئاژه‌ڵه‌که
به گژوگیا و ئالیکی سروشتی به‌خێوکرابێت نه‌وه‌ک به عه‌له‌ڤی دروستکراو و هۆرمۆن
و ئه‌نتی باێوتێک و پاشماوه‌ی خۆراکی مرۆڤه‌کان و پێویسته تا بتوانرێت بڕی که‌می
له به‌کار بێت.
5- زه‌یتی گوڵه به‌ڕۆژه که‌م جۆری هه‌یه باش
بێت ئەوانەی یەک بۆ دوو جار دەپاڵیورێتەوە و زۆربه‌ی خراپه چونکه ڕێژه‌ی( ئۆمێگا
ــ6 ) بۆ ( ئۆمێگا ــ3 ) زۆر به‌رز دەبێتەوە و چەوری موهەدریجی تیا و چه‌ند جارێک
ئه‌پاڵورێته‌وه.
6- زه‌یتی کانولا ؛ ئه‌سڵیه‌که‌ی زۆر باشه به‌ڵام
ترسی ئه‌وه‌ی که ڕووه‌که‌که ده‌ستکاری جینه‌کانی کراوه هه‌میشه گومانی ئه‌وه‌ی
له داهاتوو دا مه‌ترسی دروست بکات بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ به‌ڵام نه‌سلمێنراوه
به بهڵگهه و هه‌ندێک لێکۆڵینه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن گوایه ک هایدرۆجینی
تێکه‌ڵ ئه‌کرێت و ڕێژه‌ی( ئۆمێگا ــ6 ) بۆ ( ئۆمێگا ــ 3) زۆر به‌رزه و چه‌ند جارێک
ئه‌پاڵورێته‌وه.
7- زه‌یتی سۆیا باشتره زۆر که‌م به‌کار بێت یان هه‌ر به‌کار نه‌هێنرێت
چونکه ڕێژه‌ی( ئۆمێگا ــ 6) بۆ ( ئۆمێگا ــ 3) به‌رزه و چه‌ند جارێک ئه‌پاڵورێته‌وه.
8- ڕۆنی ئاژەڵ پێویستە ئاژەڵەکە بە گژوگیا
و ئالیکی سروشتی بەخێو کرا بێت ، پێویستە بڕی بەکارهێنراو زۆر کەمتر بێت و لە % ١٠
زیاتر لە بڕی چەوری ڕۆژانە تێ نەپەڕێت ، چونکە چەورییە چڕەکان لە ناو گۆشتی سوور و
پەلەوەر دا هەیە ، بۆیە بەکارهێنانی له ئێستا تەنها لە کاتی ڕێجیمی کیتۆدا ڕێگە پێدراوە
، نەوەک ڕۆژانە بەکار بهێنرێت.
دوا ڕێنمیایی ئه‌وه‌یه تا بتوانرێت بۆ چێشت لێنان
بڕی که‌م زه‌یت به‌کار بێت و له یه‌ک جار زیاتر بۆ سوورکردنه‌وه به‌کار نه‌یه‌ت
و پێش به‌کارهێنانی سه‌یری مێژووی به‌سه‌ر چوونی بکه‌ین.
باو باپیرانمان بۆیه له‌ش ساغ بوون و دوور
بوون له نه‌خۆشی نه‌وه‌ک له به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ره و به‌زو دوگ و ڕۆنی خۆماڵیان به‌کارهێناوه
به‌ڵکو له به‌ر کۆمه‌ڵێک هۆکاری تر :
1-زوو خه‌وتن و زوو هه‌ستان.
2-به‌پێ ڕۆیشتوون و زۆربه‌ی ئیش و کاریان به ده‌ستی خۆیان کردووه و پێویستی به به‌کارهێنانی ماسولکه‌کانی له‌ش هه‌بووه نه‌وه‌ک ئامێر و ته‌کنه‌لۆژیای سه‌رده‌م که مرۆڤی ته‌مه‌ڵ کردووه.
3-زۆر چوونه‌ته به‌ر هه‌تاو و ژه‌مه‌کانیان له کاتی خۆی خواردووه.
4-ئاووهه‌وا و ژێنگه پاک بووه و وه‌رزیشیان زۆر کردووه.
5-شیرینی دروستکراویان نه‌خواردووه ( یان زۆر که‌میان لێخواردووه ) و خواردنیان کوڵاو یان بر‌ژاو بووه به زۆری.
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە