20/08/2020 1292 جار خوێنراوەتەوە

سوودەكانی لەپێكردنی گۆرەوی لە شەواندا

بەپێی بۆچوونەكان سەرەتا گۆرەوی لە سەردەمی میسرییەكان و یۆنانیان و ڕۆمانیەكانەوە بەكارهاتووە بۆ مەبەستی سەرەكی گەرمبوونی پێیەكان و ئاسودەبوونی لە ناو پێڵاوەكاندا. خەوتن بە گۆرەوییەوە لە ڕاستیدا دەتوانێت باری تەندروستی جەستەیی و دەروونی باشتر بكات.

بەپێی ماڵپەری بایت ساید خەوتن بە گۆرەوییەوە گرنگە لەبەر پێنج هۆكار

1. گۆرەوی یارمەتیت دەدات خێراتر بخەویت
لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە لەپێكردنی گۆرەوی لە شەواندا یارمەتیت دەدات خێراتر بخەویت، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە پێیەكان گەرم دەكات و پەیامێك دەنێردرێ بۆ مێشك بۆ نزمبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.
2. بۆ پاراستنی پێیەكان لە نەخۆشی ڕایناود
ئەم نەخۆشیە كاتێك ڕوودەدات كە خوێن نەتوانێت بە شێوەیەكی ڕێك بڵاوبێتەوە، هۆكارەكەشی سترێس و نزمبوونەوەی پلەی گەرمییە، كە دەبێتە هۆی ئازاری كتوپڕ و سڕبوونی لەش. لەپێكردنی گۆرەوی لە شەواندا یارمەتی نەمانی ئەم نەخۆشییە دەدات بە ڕێكخستنی پلەی گەرمی ناوەكی لەش.
3. بۆ تەندروستیەكی باشتر
لەپێكردنی گۆرەوی لە شەواندا یارمەتی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی لەش دەدات و بڵاوبوونەوەی خوێنیش باشتر دەكات.
4. بۆ نەمانی تای بەرز
ئەم حاڵەتە بەهۆی نەمانی هاوسەنگی هۆڕمۆنەكانەوە ڕوودەدات لە لەشدا، بۆیە لە پێكردنی گۆرەوی لە شەودا یارمەتی نەمانی ئەم حاڵەتە دەدات.
5. یارمەتی باشتربوونی قڵیشانی پێیەكان دەدات
ئەگەر پێیەكانت تووشی وشكبوون و قڵیشان بوونە، ئەوا دەتوانیت پێش ئەوەی بخەویت پێیەكانت چەور بكەیت و گۆرەوییەكانت لەپێ بكەیت ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی پێیەكانت بە شێداری بهێڵێتەوە و باشتر ببێت.

سەرچاوە: Bright side
وەرگێڕانی: شێنێ پشتیوان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    لە فێستیڤاڵێکدا لە خورماڵ زیاتر لە 30 جۆر گیای بەهارە پێشکەشکران

  • 23/02/2026

    مەترسیدارترین مافیای مەكسیك كە خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلار بۆ سەری دانرابو‌و، کوژرا

  • 20/02/2026

    خورما هێمایە بۆ ڕەمەزان و وڵاتانی عەرەبیش لە ڕیزی پێشەوەی بەرهەمهێنەرانیدان

  • 07/02/2026

    دواى کاردانەوەکان، ترەمپ ئەو ڤیدیۆیەى سڕییەوە کە ئۆباما وەك مەیموون نیشان دەدات

  • 02/02/2026

    لەناو بەڵگەنامە ئابڕووبەرەکەی دۆسیەی ئێپستاین سەدان كەسایەتى جیهانی هەن

  • 24/01/2026

    توێژینەوەیەك: چەوریی ناوچەی سك كۆئەندامی بەرگریى لەش بەهێز دەكات

  • 23/01/2026

    لە سایەى سیستمى سەرمایەداری 12 ملیاردێر خاوەنی نیوەی سامانی گۆی زەوین

  • 16/01/2026

    تڕەمپ: سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی فەنزوێلا خەڵاتی نۆبڵەکەی وەک ڕێزێک بۆ کارەکانم پێبەخشیم

سەرەتا