19/08/2020
1294 جار خوێنراوەتەوە
كۆمپانیای فه‌یسبووك ما‌سنجه‌رو ئینستاگرام تێكه‌ڵ ده‌كات
په‌یام
كۆمپانیای فه‌یسبووك ده‌ست ده‌كات به تێكه‌ڵكردنی به‌رنامه‌ی مه‌سنجه‌رو چاتی ئینستاگرام.
له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه كۆمپانیای فه‌یسبووك ده‌ست ده‌كات به تێكه‌ڵكردنی چاته‌كانی مه‌سنجه‌ر و ئینستاگرام بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران بتوانن به ئاسانی له‌م ڕێگه‌یه‌وه به‌رده‌وامی به په‌یوه‌ندییه‌كانیان بده‌ن.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، ئه‌م نوێكردنه‌وه‌یه به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ هه‌ریه‌كه له سیسته‌مه‌كانی Android و Ios.
به‌پێی راپۆرته‌كه، له میانه‌ی نوێكردنه‌وه‌كه‌دا به‌رنامه‌ی ئینستاگرام كرداریانه ده‌به‌سترێته‌وه به مسنجه‌ر بۆ ئاڵوگۆڕی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فه‌یسبووك به‌كارده‌هێنن، له‌گه‌ڵ زیادكردنی ئیمۆجی و تایبه‌تمه‌ندی زیاتر، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ نوێكردنه‌وه‌كه‌دا به‌رنامه‌ی ئینستاگرام گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت و ئایكۆنی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی لای ڕاستی شاشه‌كه به ئایكۆنی مه‌سنجه‌ر جێگه‌ی ده‌گۆڕدرێته‌وه.
ئه‌مه ده‌كرێت دوایین هه‌نگاوی هه‌وڵه‌كانی فه‌یسبووك بێت بۆ هێنانی به‌رهه‌مه تاكه‌كان و نزیككردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كان له‌یه‌كتر. له دوو ساڵی ڕابردوودا كۆمپانیای فه‌یسبووك به‌رنامه‌كانی وه‌تسئاپ و ئینستاگرامی بۆ به‌كارهێنه‌رانی زیادكرد، كه له‌لایه‌ن فه‌یسبووكه‌وه خاوه‌نداری ده‌كرێن.
مارك زوكه‌ربێرگ، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند، پلانی تێكه‌ڵكردنی هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌كانی نامه‌ی كۆمپانیاكه‌ی هه‌یه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌م گۆڕانكاریانه له 2020 یان دواتردا ڕووده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه، liednint
وه‌رگێڕانی، ژیان ئه‌زوه‌ر، شێنێ پشتیوان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە