16/08/2020
1347 جار خوێنراوەتەوە
پێنج ڕێگا بۆ پاراستنی فەیسبووكەكەت لە هاككەران
پهیام
لە ڕابردوودا، هەژماری فەیسبووك شتێكی بێ بایەخ
بوو بۆ هاككەران، چونكە هیچ هۆكارێكیان نەبوو بۆ هاككردنی هەژماری هیچ كەسێك.
هەتا ئەو كاتەی ژمارەی بەكارهێنەران بەرزبوویەوە
بۆ بلیۆنان بەكارهێنەر, لەو كاتەوە فەیسبووك زانیاری پێویستی تیایە بۆ هاككەران تا
پارەیان دەست بكەوێت یاخود خەڵكی ناچاربكەن بە هەر كارێك كە ئەیانەوێت, بە نمونە هەژماری
كەسێكی بەناوبانگ دەكرێت هاك بكرێت بە مەبەستی ڕیكلامكردن بۆ پەیج یان براندێك.
هەروەها هاككەرەكان ئەتوانن پۆستی ناشرین و جیاكاری
بكەن كەئەمەش هەواداری كەسە بەناوبانگەكان زۆر توڕە دەكات. هەژمارەكەی تۆش ڕەنگە هاكبكرێت
تەنانەت گەر كەسێكی بەناوبانگیش نەبیت. بێگومان پێویستە تۆش فەیسبووكەكەت لە هاككەران
بپارێزیت.
پاراستنی ئەكاونتەكەت شتێكی قورس نییە. تەنها ئەوەت
لەسەرە شوێن ئەم ڕێنماییانە بكەویت:
1-دووربكەوە لە خەزن كردنی تێپەڕەوشەكەت لە ئامێرە گشتییەكاندا
ئەو شوێنانەی كەوا كۆمپیوتەرو ئینتەرنێتیان لێیە
بۆ بەكارهێنەران,ئەكاونتی زۆرینەی بەكارهێنەران ئەكەونە بەردەستیان پاش ئەوەی زۆرینەیان كلیك كردن لەسەر "بەڵێ" دەكەن لەو
داواكارییەی یەتە بەردەمیان بۆ خەزن كردنی تێپەڕە وشەكەیان
بەهۆی پەلە پەلییان لە چاوپێداخشاندن ئەم كارە
دەكەن. ڕەنگە ئەم شتە بۆ تۆش ڕووبدات. ئەگەر ئامێرێكت پێ نەبێت بۆ بە بەكارهێنانی
ئینتەرنێت, هەرگیز تێپەڕە وشەكەت لە ئامێرێكدا خەزن مەكە كە هی خۆت نییە و لە ژێر
دەسەڵاتی خۆتدانییە.
چونكە تێپەڕەوشەكەت تیایدا دەمێنێتەوە, وە كەسێك
بەبێ كێشە ئەتوانێت بچێتە نێو هەژمارەكەت.
2-هەمیشە لە ئامێرەكانی دیكە بچۆرە دەرەوە
خەزن نەكردنی تێپەڕە وشەكەت تاكە ڕێگە نییە بۆ
چاراستنت لە هاككردن لە ئامێرە گشتییەكانەوە .بە هەمان شێوە بەجێ هێشتنی هەژمارەكەت بەكراوەیی لە ئامێرەكانی
تردا ڕێ بۆ هاككەران خۆشدەكات كە دەست بەسەر
فەیسبووكەكەتدا بگرن .
ئەگەر تەنانەت پەڕەكەش دابخەیتەوە دوای بەكارهێنان,فەیسبووك
بۆ ماوەیەك وادەزانێت هەمان كەس بەردەوامە لە بەكارهێنان. ئەگەر كەسێك دوای تۆ هەمان
ئامێر بەكاربهێنێت دەتوانێت بچێتە نێو هەژمارەكەت.
دەبێت دڵنیاببیتەوە لەوەی لە هەژمارەكەت داخستۆتەوە,
وە هەروەها ژمارە مۆبایل وئیمەیڵەكەت دیارنەمابن لە پەڕەی ڕێگەپێدان.
3-بەشیTWO-WAY VERIFICATIONچالاك بكە
ئەم تایبەتمەندییە پەیامێكی ڕێگەپێدان دەنێرێت
بۆ مۆبایلەكەت هەركاتێكە خۆت یاخود هاككەرێك
هەوڵبدات بچێتە نێو ئەكاونتەكەت. دەتوانیت ئەم بەشە چالاك بكەیت لە سێتینگی فەیسبووكەكەتوە
لە بەشی پاراستن
كاتێك داخڵی ئەكاونتەكەت دەبیت كۆدێكیت پێدەگات
كە ڕێگەت پێدەدات بچیتە نێو هەژمارەكەتەوە تەنها لەو كاتەدا. كاتێك كاتی دیاریكراو
كۆتایی هات پێویستت بە پەیامێكی دیكەی ڕێگەپێدان دەبێتەوە بۆ گەشتن بە هەژمارەكەت
بێگومان ئەمە زۆر ناڕەحەتكەرە لەوەی بە یەك كلیك
بچیتە نێو ئەكاونەكەت بەڵام باشترە كە پارێزراوبیت.
4-براوسەرەكەت پاكبكەرەوە
واباشە جار جار براوسەرەكەت پاكبكەیتەوە ، زۆرینەی نامە ئەلیكترۆنییە
ساختەكان و ڤایرۆسەكان لە سایتە تۆرێنت و پۆرنەكاندان. ئەگەر تۆ سەردانكەرێكی بەردەوامیت,
هەمیشە زانیارییەكانت بسڕەوە پێش ئەوەی كەسێك دەستی بە وردەكارییەكانی ڕێگەپێدانت
بگات
5-خۆت بپارێزە لە پڕۆگرامە زیانبەخش و سیخوڕییەكان
كێشەكانی هاككردن تەنها لەڕێی تۆڕەكانەوە نییە.
ئەكرێت هاكبكرێیت لە ڕێی بەرنامەیەیەكەوە كە بە بێ زانیاری دایبەزێنیتە نێو كۆمپیوتەرەكەت.
هەندێك لەو بەرنامانە ئەكرێت ڕیكلامی بازرگانی
بهێننە سەر شاشەكەت باخود براوسەرەكەت. دەتوانیت ڕێ لەمە بگریت بە بەكارهێنانی بەرنامەكانی
دژە سیخوڕی و دژە ڕیكلام.
ئەگەر فەیسبووكەكەت هاككرا, نیگەران مەبە.چەندین
ڕێگە هەن بۆ گەڕاندنەوەی ئەكاونتەكەت.
وەرگێڕان: ئاسیا ئەكرەم
سەرچاوە - tripwire
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە