15/08/2020
1412 جار خوێنراوەتەوە
زیره‌كی ده‌ستكرد چییه و چۆن كارده‌كات؟
زیره‌كی ده‌ستكرد چییه؟
AI واته زیره‌كی ده‌ستكرد كه مه‌به‌ست لێی ئه‌و
كاته‌یه كه كۆمپیوته‌رێك كارێك ده‌كات كه‌وا پێویستی به ژیری مرۆڤ هه‌یه،
یاخود هه‌رشتێك كه لاسایی ژیری مرۆڤ بكاته‌وه.
زیره‌كی ده‌ستكرد له بواری ماركێتینیشدا
به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌كارده‌هێنرێت، وه ڕه‌نگه بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداربیت له
ژیانی ڕۆژانه‌تدا زیره‌كی ده‌ستكرد به‌كاربهێنیت.
ئه‌مانه‌ش چه‌ند به‌كارهێنانێكی زیره‌كی
ده‌ستكردن:
– كرداری گه‌ڕان، به نمونه‌ش گوگڵ كه زیره‌كی
ده‌ستكرد به‌كارده‌هێنێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی باشترین ئه‌نجام بۆ هه‌ر گه‌ڕانێك له
سایته‌كه‌یاندا.
- پۆسته‌كانی بازاڕكردنی ئه‌لكترۆنیش
زیره‌كی ده‌ستكرد به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چ شتێكت بۆ بنێرن به پێی ئه‌و بابه‌تانه‌ی
سه‌رنجیان ڕاكێشاوی له وێبسایته‌كاندا.
- جۆره جیاوازه‌كانی ڕیكلامی ئه‌لكترۆنی زیره‌كی
ده‌ستكرد به‌كارده‌هێنن بۆ دیاریكردنی ئه‌وه‌ی كه كێ چ ڕیكلامێك ببینێت له‌سه‌ر
بنه‌مای كردار و گه‌ڕان و بابه‌ته دڵخوازه‌كانی پێشوو.
- (بۆتی گفتوگۆكردن) به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو
به‌كارده‌هێنرێت له په‌یامه ئه‌لیكترۆنییه‌كاندا كه یارمه‌تی برانده گه‌وره‌كان
ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی ئاسانتر و كاریگه‌رتر به كڕیاره‌كانیان بگه‌ن.
- گه‌ڕانی ده‌نگی له سپیكه‌ره زیره‌كه‌كان وته‌نانه‌ت له
مۆبایله زیره‌كه‌كانیش زیره‌كی ده‌ستكرد به‌كارده‌هێنن، دیاریكردنی باشترین ئه‌نجام
بۆ كلیله وشه ڕوونه‌كان و گفتوگۆ داواكراوه‌كان.
زیره‌كی ده‌ستكرد چۆن كارده‌كات؟
زیره‌كی ده‌ستكرد ئامێری فێربوون به‌كارده‌هێنێت
بۆ لاسایكردنه‌وه‌ی ژیری مرۆڤ.
كۆمپیوته‌ره‌كان پێویسته فێرببن كه
چۆن وه‌ڵامی كرداره دڵنیاكراوه‌كان بده‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌ڕێی هه‌نگاوه‌كان و
زانیارییه كۆنه‌كانه‌وه كه پێی ده‌وترێت نمونه‌ی ئاماده‌یی.
زیره‌كی ده‌ستكرد ده‌توانێت زۆر زیاتر له‌م
كارانه بكات، به‌ڵام ئه‌مانه باوترین به‌كارهێنانه‌كانین.
له كاتێكدا وادیاره ئامێره‌كان ڕوو له
زیادبوونن و كاره‌كان ده‌گرنه ده‌ست، به‌ڵام هێشتا مرۆڤه‌كان پێویسته كاری زیاتر
بكه‌ن.
وه‌رگێڕانی: ئاسیا ئه‌كره‌م
سه‌رچاوه: RevLocal
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە