14/08/2020
538 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. شهوی رابردوو سێ كهس بههۆی دوو ڕووداوی هاتوچۆوه گیانیان لهدهستداوه
پهیام
ڕاگهیاندنی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردهوه، شهوی ڕابردوو ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویداوه و له ئاكامدا (٦) قوربانی لێکەوتەوە.
ڕوونی كردهوه، کاتژمێر (۱٠:٤٥)خولەکی ئەمشەو ڕووداوێکی هاتوچۆ لەجۆری وەرگەڕان لەسەر ڕێگەی سلێمانی - عەربەت لەفەرعی گوندی خەراجیان ڕویدا، بەو هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون.
ڕایشیگهیاند، هۆکاری ڕووداوەکەش دەگەڕێتەوە بۆ پابەند نەبوون بەڕێنماییەکانی هاتوچۆ و تیژڕەوی.
له لایهكی دیكهوه بەهۆی ڕووداوێکی دیكهوه کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیتر بریندار بوو.
هاتوچۆی سلێمانی ڕایگهیاند، لهسهر ڕێگای پشتێنەی کەلار ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا، ڕووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل بووە لە جۆرەکانی نیسان سێنترا و کیا سۆرینتۆ، بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێری (کیا)کە گیانی لەدەستدا و سەرنشینێک بەسەختی بریندار بوو، زیانی مادی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکان و ستوونی کارەبا کەوتووە.
ڕاشیگهیاند، بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار کراوە، مەفرەزەکانی هاتوچۆ لەسەر ڕووداوەکەن و لێکۆڵینەوەیان لە چۆنیەتی ڕوودانی ڕووداوەکە دەستپێکردوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە