09/08/2020
773 جار خوێنراوەتەوە
زیانه‌كانی نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانیان له‌سه‌ر منداڵ
په‌یام
به پێی تازه‌ترین لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی له مناڵان
مه‌ترسی گه‌وره‌ی هه‌یه له سه‌ر دڵ و بۆری خوێنه‌کان چونکه ده‌بێته هۆی به‌رز
بوونه‌وه‌ی ئاستی کۆلیستڕۆڵی خراپ و یورێک ئه‌سید و زیاد بوونی به‌رگری جه‌سته
دژی ئه‌نسۆلین ؛ هه‌روه‌ها خواردنی ژه‌می ناته‌دروست له به‌یانی دا هه‌مان مه‌ترسی
هه‌یه ، بێگومان پێشتر چه‌ندین زیانی نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی له مناڵان
ئاشکرا کراوه که گرنگترینینان ئه‌مانه‌ن.
زیانه‌کانی نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی له مناڵان:
1- دابه‌زینی ئاستی فێربوون و زیره‌کی و نزم بوونه‌وه‌ی نمره‌کانی له خوێندن دا.
2- زیاد بوونی ئه‌گه‌ری که‌می مادده‌ی ئاسن و کانزا و ڤیتامینه‌کان.
3- زیاد بوونی ئه‌گه‌ری زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی له ته‌مه‌نی مناڵی و له داهاتوودا.
4- لاوازی و که‌می کێش له‌و مناڵانه‌ی ئیشتهایان که‌مه و ژه‌ه‌کانی تریش که‌م
خۆراک ئه‌خۆن.
5- دواکه‌وتنی گه‌شه‌ی مناڵ و کورتی باڵا.
6- هیلاکی و شه‌که‌تی و هه‌ست کردن به ته‌مه‌ڵی به به‌رده‌وامی.
7- تێک چوونی میزاج و دڵته‌نگی و گۆشه‌گیری.
8- زیاد بوونی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره و شێرپه‌نجه له
داهاتوودا.
9- که‌م بوونه‌وه‌ی چالاکی و جووڵه و ئاره‌زووی وه‌رزش.
تێبینی: ژه‌می به‌یانی پێویسته پێش سه‌عات هه‌شت و چاره‌ک خورا بێت له زۆربه‌ی
ڕۆژه‌کانی ساڵ و له وه‌رزی هاوین دا پێش سه‌عات هه‌شت و چل و پێنج خوله‌کی به‌یانی
خورا بێت.
ئاماده‌کردنی دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە