08/08/2020
352 جار خوێنراوەتەوە
لوبنان.. دوای تەقینەوەکەی بەیروت بهشێك له پهرلهمانتاران دهستلهكاردهكێشنهوه
پهیام
لە دوای تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت لە لوبنان، چوار پەرلەمانتار دەستیان لەکارکێشایەوە.
سەرۆکی گشتی پارتی کەتایبی کریستیان، سامی جومەیل بەشداری لە رێورەسمی ماتەمینی سکرتێری گشتی پارتەکەی، نزار نەجاریان کرد کە لە تەقینەوەکەی رۆژی سێشەممە رابردووی بەندەری بەیروت گیانی لەدەستدا.
سامی جومەیل رایگەیاند کە خۆی و ئەندامانی دیکەی پارتەکەی نەدیم جومەیل و ئیلیاس ھانکێش دەستبەرداری ئەرکی پەرلەمانتاری دەبن.
سامی جومەیل رووی قسەکانی ئاراستەی سەرکۆماری لوبنان، میشێل عەون کرد و گوتی: "رێکەوتی ٤ی ئاب دەبێتە لەدایکبوونی لوبنانێکی نوێ لەسەر داروپەردووی ئەو لوبنانەی پێشوو کە ئێوە نوێنەرایەتیتان دەکرد".
گوتیشی: "شەڕ لەپێناو ئەو لوبنانە دەکەین کە دەمانەوێت. رێگە نادەین ھیچ کەسێک دابەشی بکات. ھەموومان یەک گەلین و ھەڵدەستینەوە سەرپێ و دۆخەکە دەگۆڕین، کار بۆ ئەمەش دەکەین".
پارتی کەتائیب خاوەنی ٣ کورسییە لە کۆی ١٢٨ کورسی پەرلەمانی لوبنان.
لەلایەکی دیکەش پەرلەمانتاری سەربەخۆ، پاولا یەعقوبیان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاندبوو و داواشی کرد کە گشت پەرلەمانتاران دەستلەکاربکشێنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە