08/08/2020
844 جار خوێنراوەتەوە
وێنە.. جوانییه شاراوه‌كه‌ی زنجیره‌چیاكانی مه‌رجان
په‌یام
ده‌ریاچه‌كانی كاتر كه نزیكه‌ی سێ هه‌زار و ١٠٠ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزن و ده‌كه‌ونه زنجیره چیاكانی مه‌رجان له قه‌زای ئۆڤاجك له پارێزگای دێرسم، به سروشته ناوازه و دڵڕفێنه خۆڕسكییه‌كه‌ی سه‌رنجی گه‌شتیاران بۆ خۆی راده‌كێشێ.
ئاره‌زوومه‌ندانی ناو سرووشت بۆ دووركه‌وتنه‌وه له جه‌نجاڵییه‌كانی ژیان و به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش و چێژبه‌خش به گرووپ سه‌ردانی زنجیره چیاكه ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كیشیان به‌مه‌به‌ستی خۆفێنكردنه‌وه له‌و ده‌ریاچانه‌دا مه‌له ده‌كه‌ن كه پله‌ی گه‌رمییان جار جار له نێوان ١٠ بۆ ٢٠ پله‌دایه، ژماره‌یه‌كیشیان خێوه‌ت له‌وێ هه‌ڵ ده‌ده‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە