نه‌خشه‌ی نێوان وڵاتانی یۆنان و میسر و توركیا و لیبیا و قوبرس
07/08/2020
755 جار خوێنراوەتەوە
میسڕ و یۆنان سنووری ئاوی نێوانیان دیاریدەكەن و توركیاش ناڕازییه
په‌یام
وەزارەتی دەرەوەی میسڕ رایگەیاند، سامح شوكری وەزیری دەرەوەی میسڕ و نیكۆس دندیان وەزیری دەرەوەی یۆنان كۆبوونەوە و لەسەر دیاریكردنی سنووری ئاوی نێوان هەردوو وڵات رێككەوتن، توركیاش ناڕه‌زایه‌تی خۆی ده‌رده‌بڕێ.
دوێنێ پێنجشەممە، نیكۆس دندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان سەردانی میسڕی كرد بەمەبەستی دەستپێكردنەوەی دانوستاندنەكانی نێوانیان سەبارەت بە دیاریكردنی سنووری ئاوی لەنێوان هەردوو وڵات.
چەند سەرچاوەیەكی ئاگاداریش ئەوەیان راگەیاند كە هەردوو وڵات واژۆیان لەسەر رێكككەوتنی نێوانیان كردووە سەبارەت بە دیاریكردنی سنوورە ئاوییەكانی نێوانیان، دوا به‌دوای ڕاگه‌یاندنی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ش، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند واژووكردنی به‌ناو رێككه‌وتننامه‌ی سنوورداركردنی رووبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ده‌ریایی له‌نێوان یۆنان و میسڕدا، بۆ توركیا له‌جێی نه‌بوونه.
جێی ئاماژەیە، رۆژی سێشەممە، 9ی حوزەیرانی 2020،دوابەدوای رێككەوتنی نێوان یۆنان و ئیتاڵیا لەبارەی دیاریكردنی ناوچەی ئابووری تەواوەوە، دندیاس رایگەیاندبوو كە سەردانی میسڕ دەكات و هەمان ئەنجام بەدەست دەهێنێت.
ئه‌وه‌ی جێێ باسه ئه‌وه‌یه، میسڕ لە هەوڵی ئەوەدایە رێككەوتنی نێوان سەراج و ئەردۆگان لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست شكست پێبهێنێت، هەر بۆیە میسڕ و یۆنان چەند مانگێكە لە هەوڵی ئەوەدان پەلە بكەن لە دیاریكردنی سنووری ئاوی نێوانیان، هەر بۆیەشە وەزیری دەرەوەی یۆنان لەكاتێكی زۆر هەستیاردا سەردانی میسڕ دەكات.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، سنووری ده‌ریایی له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا نییه و تێیدا هاتووه: "ئه‌مڕۆ واژووكردنی به‌ناو رێككه‌وتننامه‌ی سنوورداركردنی رووبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ده‌ریایی له‌نێوان یۆنان و میسڕدا، بۆ توركیا له‌جێی نه‌بوونه. ئه‌م تێگه‌یشتنه‌مان له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا و له‌سه‌ر مێزیش جه‌ختی لێده‌كرێته‌وه".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و رووبه‌ره‌ی كه به‌ناو سنوورداركراوه و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی لێ ئاگاداركراوه‌ته‌وه، ده‌كه‌وێته نێو قه‌ڵه‌مڕه‌ویی ده‌ریایی توركیاوه و تێیدا هاتووه: "له‌رێگه‌ی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌وه هه‌وڵی زه‌وتكردنی مافه‌كانی لیبیا ده‌درێت، هیچ گومان له‌وه‌دا نییه كه توركیا له‌و ناوچه‌یه رێگه به هیچ چالاكییه‌ک نادات و له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستیش به رژدی به‌رده‌وام ده‌بێت له دادكۆكی كردن له ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌مان و توركه‌كانی قوبرس".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە