06/08/2020
1141 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد
په‌یام
سه‌یده شێخ عه‌لی دۆڵانی ناسراو به مامۆستا راستی، پێشمه‌رگه‌ی دێرینی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له شاری سلێمانی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
سه‌یده شێخ عه‌لی دۆڵانی له ساڵی 1957 له گوندی دۆڵانی قه‌ره‌داغ له‌دایكبووه، هه‌ر له منداڵییه‌وه په‌روه‌رده‌ی مزگه‌وت و حوجره‌و ته‌كیه‌كانی ته‌ریقه‌ت بووه و ساڵی 1983 په‌یوه‌ندی كردووه به‌ڕێكخستنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئیسلامیی كوردستانه‌وه.
مامۆستای كۆچكردوو یه‌كێك بووه له‌وكه‌سانه‌ی كه‌له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا ڕۆڵی بینیوه له گواستنه‌وه‌و كارئاسانی زانیاری و به‌ستنه‌وه‌ی ڕێكخستنه‌كانی سلێمانی به باره‌گای قه‌ره‌داغه‌وه.
هاوكات له‌وكاته‌وه چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی كردوه‌ته شان و دواتر له‌ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و پاشان تا ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش پێشمه‌رگه بووه.
مامۆستا بانگخوازو ئیسڵاحخوازێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ناو كۆمه‌ڵگای كوردی بوو له‌سنووری پارێزگای سلێمانی و گه‌رمیان تاوه‌كوو ڕۆژی كۆچكردنی پێشنوێژ‌و وتاربێژی گوندی ده‌مركان بوو له‌سنووری پارێزگای سلێمانی و ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت و ئه‌مرۆ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ماڵئاوایی له ژیان كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە